• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ڕێكەوتنی گەڕانەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی ئێران و سعوودیە دەكات

    2023/ 03 /11 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ڕێكەوتنی گەڕانەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی ئێران و سعوودیە دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بڕیاری ڕێكەوتن بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییە دپلۆماسیەكانی نێوان میرنشینی سعوودیە و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، سەماحەتی لە ڕۆژی 2023-3-10 لە تویتێكدا نووسیبووی" پێشوازی لەڕێكەوتنی نێوان میرنشینی سعوودیە و كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین بۆ ئەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوانیان بگڕێتەوە، ڕێكەوتنێكی لەو شێوەیە دەبێتە هۆكارێكی سەرەكی و گرنگ بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوچەكە بەهێز ببێت.
    لێرەش سەماحەتی ڕۆڵی ئەرێنی عێراقی لەو پێشكەوتن و ڕێكەوتنە بەگرنگ وەسف كرد، بەوەی كە عێراق وەك پردێك توانی ئەو دوو وڵاتە خۆشەویستە بۆ بەرژەوەندی هەمووان و ناوچەكە لەیەك نزیك بكاتەوە، لێرەش جەختی لەسەر سیاسەتی ناوەندگیری و هاوسەنگی كرد لەبەر ئەوەی سەقامگیری بێ ئەو دووە بەدی نایەت".

    Related News