• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات داڕشتنێكی نوێ بۆ رێكەوتنەكانی نێوان عێراق و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكرێت كە لەسەر بنەمای هاوبەشی بێت

    2023/ 11 /12 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات داڕشتنێكی نوێ بۆ رێكەوتنەكانی نێوان عێراق و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بكرێت كە لەسەر بنەمای هاوبەشی بێت

    لە ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-11-12 لەدیداری لەگەڵ خاتوون جەنین بلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی باسی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و شایستەكانی داهاتووی كرد، هەروەها باسی ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتوەكانی لە پاڵپشتی كردنی عێراق كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو سەقامگیرییەی لە عێراق بەرقەرارە بۆ سەقاگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕێت، لەبەر ئەوەی ئەوە لەئەنجامی ئەو قوربانیانە بەدەست هاتووە كە گەل پێشكەشی كردوە.

    سەماحەتی ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی داهاتووی كرد، لەبەر ئەوەی لامەركەزیەت بۆ سیستەمی ئیداری لە عێراق دەگەڕێنێتەوە، ئەویش لەڕێگای ڕێگادات بە پاریزگاكان بۆ ئەوەی حكومەتی خۆیان هەڵبژێرن و پارێزگاری خۆیان دیاری بكەن، هەروەها بەمەش پارێزگاكان دەتوانن سوود لە تواناكانیان وەربگرن و بە دادپەروەرانە بەسەر شار و قەزا و گوندەكان دابەشی بكەن.

    ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت داڕشتنەوە لە پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ڕێكخراوە نێودەڵەتییەكانی كار دەكەن لە عێراق بكرێتەوە، جەختیشی كرد لەسەر جێهێشتنی چەند جۆرە هاوكارییەكی وەك بەخشین و یارمەتی و گۆڕینی بە هاوبەشی نێوانی بەپێی ئەو پێداویستییانەی حكومەت دیاری دەكات و ئەوە كە پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا  لە كارە پێشەنگییەكانی عێراق بێت.

    سەبارەت بەدۆخی فەلەستین، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ڕاگرتنی شەڕەكە بەر لە هەموو شتێك بۆ ئەوەی یارمەتییەكان بچنە ژوورەوە و بۆ ئەوەی پێداویستییە پێویستەكان بۆ گەلێكی سڤیلی بێ چەك  كە زیاتر لە مانگێكە لە ژێر بوردومانی درندانە دەناڵێنێت، دووپاتیشی كردەوە گوتیشی دەبێت ئەو دوو ڕووییەی ڕۆژئاوا لە پێوەرەكانی مامەڵە كردن لەگەڵ خەڵكی غەزە بگۆڕێت، كەسی مەدەنی و منداڵ و ئافرەت و و مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین چەند ناونیشانێكن كە قابیلی لەت كردن و جیاكردنەوە  نیین.

    Related News