• سەماحەتی حەكیم داوای دادپەروەری بۆ توێژی مامۆستایان دەكات و داوا دەكات زەوییان پێبدرێت

    2024/ 02 /10 

    سەماحەتی حەكیم داوای دادپەروەری بۆ توێژی مامۆستایان دەكات و داوا دەكات زەوییان پێبدرێت

     

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی سەندیكای مامۆستایان كەوت كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز عودەی عیساوی بوو، لەم دیدارەدا بەڕێزیان گوێبیستی شیكردنەوەیەكی تێروتەسەل بوو سەبارەت بە چالاكی و ڕكابەرییەكانی ڕووبەڕووی كاروانی خوێندن لە وڵات دەبێتەوە، لەوانە ڕكابەری نەهێشتنی نەخوێندەواری و دزەكردن لە قوتابخانەكان، هەروەها باسی تەواوكاری كارەكانی نێوان سەندیكا و دامودەزگاكانی حكومەت و وەزارەتی پەروەردە كرا.


     

    سەماحەتی داوای كرد یاسای تازە بۆ پاڵپشتی ڕێرەوی پەروەردە لە عێراق فەراهام بكرێت و تەشریع بكرێت، هەروەها بەپێویستی زانی كە داپەروەری بەرامبەر مامۆستایان هەبێت و شایستەكانیان بەپێی ئەو خزمەتە بێت كە پێشكەشی كۆمەڵگای دەكەن و ڕوونیشی كردەوە كە سەرووی ئەو شایستانە دابەشكردنی زەوییە بەسەریان جگە لە بەردەوام پێدانی پڕۆسەی مەشقپێكردن و پێشخستن بۆ ئەوەی تازەترین وباشترین ڕێگاكانی خوێندن بەكار بهێنین.

    Related News