• سەماحەتی حەكیم هۆشداری لەمەڕ فراوانبوونی ململانێ لە ناوچەكە دەدات و سەركۆنەی بۆردومانی بەرنامە بۆ داڕێژراوی شاری ڕەفحی دوایین پەناگەی ئاوارەكان دەكات

    2024/ 02 /12 

    سەماحەتی حەكیم هۆشداری لەمەڕ فراوانبوونی ململانێ لە ناوچەكە دەدات و سەركۆنەی بۆردومانی بەرنامە بۆ داڕێژراوی شاری ڕەفحی دوایین پەناگەی ئاوارەكان دەكات

    لە رۆژی 2024-2-12 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئامادی فەزلول باری باڵیۆزی بەنگلادیش لە عێراق، هەردوو لا بۆچوونەكانیان سەبارەت بە پەیوەندی دووقۆڵی هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕ كرد، هەروەها باس لە دۆخ ناوچەكە بەتایبەتی شەڕ لە غەزەی كاولكراو كرا، سەماحەتی جەختی كرد لەسەر ئەوەی كە پێویستە شەڕ لە غەزە بوەستێنرێت.

    سەماحەتی هۆشداری دا لەسەر فراونبوونی ململانێ لە ناوچەكە بەهۆی بێ دەنگی بەرامبەر ئەو كوشتنی بەكۆمەڵ و پێشێلكردنی هەموو بەها و یاسا نێودەوڵەتی و بنەما نێودەوڵەتییەكان، هەروەها سەركۆنەی توندی ئەو بۆردومانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەی شاری ڕەفحی كرد كە دوایین پەناگەی خەڵكی سڤیل و ئاوارەكانە، دوپاتیشی كردەوە كە گرنگە هەماهەنگی لە هەڵوێستەكان هەبێت بەتایبەتی لەو دۆسێیانەی بە نەتەوەی ئیسلامی پەیوەستن.

    Related News