• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بلاسخارت دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە سەقامگیری عێڕاق مەرجێكی سەركییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە

    2024/ 05 /05 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بلاسخارت دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە سەقامگیری عێڕاق مەرجێكی سەركییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە

    لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتایی هاتنی كارەكانی لە بەغدا، لە رۆژی 2024-5-5 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز خاتوون جنین بلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق، سەماحەتی ستایشی هەوڵەكانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانی لەقۆناغی پێشوو كرد و ڕوونی كردەوە كە سەقامگیری ئێستا وڵات پێی تێپەڕ دەبێت پێویستە بقۆسترێتەوە بەشێوەیەك كە بەرژەوەندییەكانی عێراق و هاوبەشەكانی لە ناوچەكە زامن بكات.

    سەماحەتی ڕوونی كردووە كە جیهان خەریكە بەرامبەر عێراق دەگۆڕێت و گوتی خوێندنەوەی پێشوو سەقامگیری ناوچەكەی شێواندبوو بەلام خوێندنەوەی ئێستا ئەوەیە  كە ئاسایشی ناوچەكە وەك ئاسایشی عێراقە داواشی كرد مێژوو بخوێندرێتەوە تا هەڵوەستە لەسەر چەند وێستگەیەكی یەكلایی كەرەوە بكرێتەوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردووە كە عێراق پڕۆژەكانی گەشەپێدانی بۆ هەموو ناوچەكە خستوەتە ڕوو و دەیەوێت هاریكاری و هەماهەنگی هەبێت، گوتیشی ڕێگای گەشەپێدان باشترین بەڵگەیە بۆ بینینی عێراق بۆ گەشەسەندن بۆ خۆی و ناوچەكەش.

    Related News