• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات دۆخی ئێستای عێراق بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بقۆسترێتەوە

    2024/ 05 /02 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات دۆخی ئێستای عێراق بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بقۆسترێتەوە

    لەمیوانخانەی شێخ متەیر شەلاگە ئەلشەریفی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێزان و پیاوە دیارەكانی ئال شەرفە، سەماحەتی باسی ئەو وێستگانەی كرد كە لەگەڵ باوك و باپیرانی ئەوان هەبووە و ڕوونی كردەوە كە مێژووێكی درێژی پڕ شكۆ و قوربانیدان و خوێن و فرمێسیك ئەوانی لەگەڵ یەك كۆكردوەتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە ئامانجی ئەو سەردانە بەردەوامی پەیوەندیكردنە و بەدواداچوونی دۆخی پارێزگاكانە بۆ ئەوەی لە سروشتی تێبگەین و بەپێی توانا كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكەین.
    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق لە ڕێگای راست دەڕوات و خەڵك سەیری پێگە و كاریگەری دەكەن، داواشی كرد ئەو دۆخەی ئێستا بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بقۆسترێتەوە لەبەر ئەوەی خزمەتكردنی خەڵكی نزیكترین ڕێگەیە بۆ گەیشتن بۆ خودای گەورە، ڕوونیشكردەوە كە حكومەتی نێوخۆیی دەیەوێت باشترین شت بەخەڵكی بابل پێشكەش بكات و گوتیشی بابل هەر لەشوێنی خۆیەتی و چاوەڕێ دەكەین بەزووترین كات هەڵسێتەوە.
    باس لە كێشەی ئاو كراو ڕوونمان كردەوە كە ئەوە كێشەیەكە بەهۆی گۆڕینی كەش و هەوا و وشكایی لەناوچەكە ڕوویداوە لەگەڵ بەكارهێنانی كەرەستەی سەرەتایی لە ئاودان، سەماحەتی گوتیشی دوایین رێكەوتن لەگەڵ توركیا دەبێتە هۆكار بۆ باشبوونی دۆخی ئاوی عێراق و خەڵكی دڵنیا كردەوە لەوەی عێراق بە هەنگاوی بە متمانە و ڕێك و چەسپاو بەرەو پێشكەوتن هەنگاودەنێت.

    Related News