سەماحەتی حەكیم بۆ باڵیۆزی توركی ..جیدیەتەكی ڕوون لە لایەن حكوومەت هەیە بۆ ئەوەی ڕێگای گەشەپێدان جێبەجێبكرێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئەنیل بورا ئینان باڵێۆزی تازەی توركیا لە عێراق، سەماحەتی هیوای خواست كە لەئەركە تازەكەی لە عێراق سەركەوتوو بێت، هەروەها جەختی لەسەر ئەو پەیوەندی برایانە و دۆستانەیە كرد كە هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە عێراق و توركیا دوو دراوسێن كە كەلتوور و شارستانێتیەكی گەورەن ئەوەش بەڵگەی تەواوكاری نێوان هەردوو وڵاتە، گوتیشی دەبێت سەردانەكەی ئەو دواییەی ئەردۆگان بۆ عێراق بقۆزینەوە بۆ ئەوەی چارەی كێشەی قەیڕانی ئاو بكەین، هەروەها گوتیشی عێراق پێویستی بە بەردانەوەی ئاوی زیاتر لەبەر ئەوەی زۆر پێویستی بە ئاو هەیە.
سەبارەت بە ڕێگای گەشەپێدان سەماحەتی گوتیشی ئەوە پرۆژەیەكی گرنگە و هەلی زۆر بۆ عێراقییەكان بەدرێژایی ئەو هێڵە دروست دەكات، گوتیشی جیدییەتەكی گەورە لە حكومەتی عێراقی هەیە بۆ جێبەجێكردنی، سەماحەتی جەختی كردەوە كە دەبێت ڕووبەڕووی ئەو ڕكابەرییە ئەمنییانە ببینەوە كە ڕووبەڕووی هەردوو وڵات دەبنەوە و لەگەڵ ڕێزگرتنی تەواوی سەروەری عێراق لەسەر خاكی خۆی، گوتیشی دەبێت هەماهەنگی ئەمنی هەبێت لەنێوان هەردوو لایەندا.
سەماخەتی دووپاتی كردەوە كە شەڕی سەر غەزە زاڵمانە یە و تاوانێكی جینۆسایدە داواشی كرد كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی سەبارەت بەوەی ڕوودەدات هەڵبكریت و ئاگاداری ئەو پێشێلكارییانە بێت كە لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان ئەنجام دەدرێت.