• سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەندامی نوێنەران حسێن موئنیس كەوت

    2024/ 09 /21 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەندامی نوێنەران حسێن موئنیس كەوت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز حوسێن موئنیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كەوت و لەم دیدارە بیرو بۆچوون سەبارەت بە بڕیار دان لەسەر گۆڕێنی یاساكان لە خشتەی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە گرنگە رۆڵی چاودێری و تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران ئەكتیڤ بكرێت بەشێوەیەك كە لەگەڵ پێداویستیەكانی ئەو قۆناغە بگونجێت، هەروەها بەپێویستی زانی یاسای وا دەربكرێت كە ڕاستەوخۆ پەویەست بێت بە ڕژێمی سیاسی و پێداویستی هاوڵاتیان.
    سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر پاراستنی ئەو سەقامگیرییە كرد كە لەو قۆناغە بەدی هاتوە و گوتی ئەو سەقامگیرییە بەرهەمی خوێنی شەهیدان وقوربانییەكانە و پێویستە دەستی پێوە بگرین و بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕین.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە بەردەوام بوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و تەواوكردنی پرۆژەكان و داوای كرد پاڵپشتی پارێزگاكان بكرێت بۆ ئەوەی هیوا و خواستی هاوڵاتیان بەجی بێت و بۆ ئەوەش پێویستە دەستەلاتی دەستووری و  یاسایی و ئیداری بە پارێزگاكان بدرێت.

    Related News