سەماحەتی حەكیم داوای بایەخدان بە تیپە میللییەكان دەكات و داوا دەكات ڕێگایەك بۆ قۆستنەوەی توانای بەهەرەمەندەكان هەبێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەدنان درجال سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی و لەم دیدارە بەڕێزیان گوێبیستی پلانەكانی فیدراسیۆنەكە بوو بۆ پێشخستنی تۆپی پێی عێراق و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر و پیرۆزبایی دەستپێكی وەرزی تازەی خولی عێراقی كرد و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پێشخستنی خولەكە و بایەخدان بە خولی لاوان و تازەپێگەیشتوان و ڕاكێشانی پارە و وەبەرهێنەران.
سەماحەتی حەكیم ڕوونی كردوە كە گرنگە ئەو خولیایەی تۆپی پێ لە وڵات بە باشی بقۆسترێتەوە لە ڕووی كوالیتی و لەڕووی رۆشنبیركردن و بنیاتنانی كەسایەتی بۆ لاوی عێراقی و پاراستنی لە بیرۆكەی خراپ و دوور لە ڕەوشت، داواشی كرد بایەخ بە تیپە میلییەكان بدرێت و ڕێگایەك بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی توانای بەهرەمەندەكان بقۆسترێتەوە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێویستە پالپشتی ڕێڕەوی هەڵبژاردەی عێراق بین لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی و جەختی كردەوە لەسەر باش ڕێكخستنی یارییەكان كردەوە و داوای كرد كە یاریگا زەبەلاح دروست بكرێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو ژمارە گەورانە هاندەران لە خۆ بگرێت كە هەموو جارێك بۆ یارییەكان هەڵبژاردەكە ڕوو لە دەرگای یاریگاكان دەكەن.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە هەماهەنگی لە نێوان دەزگا وەرزشییەكان بكرێت و كەرتی تایبەت لە پاڵپشت و پێشخستنی یارییەكان و سوود وەگرتن لە بوار و ئەزموونی وڵاتانی پێشكەوتوو لە بواری پزیشكی وەرزشی و بنیاتنانی دام و دەزگای پزیشكی وەرزشیدا.