• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانی پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكات

    2024/ 09 /30 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانی پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكات

    بەڕێز عەمار حكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتماتی چاوی بە بەڕێز ستیفن هیشن  باڵیۆزی بەریتانی لە عێراق كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، سەماحەتی جارێكی دیكە سەركۆنەی دەستدرێژییەكانی ئسرائیلی بۆ سەر لوبنان و غەزە كرد و دووپاتی كردەوە كە خەمناكی گەورە و خۆپیشاندان وڵاتانی جیهانی گرتوەتەوە ئەوەش بەڵگەیەكە لەسەر ڕەتكردنەوەی ولاتان بۆ هەلسوكەوتی ئەو قەوارەیە، هەروەها سەرسوڕمانی خۆی دەبڕی بۆ بێ دەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر تاوانە كۆكوژییەكانی ئیسرائیل دەرهەق هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی، هەروەها رۆڵی عێراقی دەرخست لە كەمكردنەوەی گرژی و ڕێگا گرتن لە تەشەنەكردن و ئاڵۆزكردنی زیاتر.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕەكە لەسەر هەردوو گۆڕەپانی فەلەستینی و لوبنانی ئەستۆی ئەوەشی خستەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە دبێت ڕێگا بگرن لە تەشەنەكردنی گرژییەكان بۆ ناوچەكانی دیكە.

    Related News