سەماحەتی حەكیم داوا دەكات دەست بە فرەیی بگرن لەبەر ئەوەی سەرچاوەی دەوڵەمەندی كۆمەڵگەیە
لەمیانەی سەردانەكەمان بۆ هەرێمی كوردستان چاومان كەوت بە كۆمەڵێك لە شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی بەرزنجی لە تەكیەی شێخ وریا ئەلویلانی، لەم دیدارە باس لە وێستگە گرنگەكانی مێژووی عێراق كرا لەوانەی ئێمەی كۆكردوەتەوە، گوتمان هاوبەشییەكان وەفایە بۆ ئیسلام و و پێغەمبەری ئازیز و ئەهلی بەیت (سڵاویان لێ بێت) و داوامان كرد دەست بە فرەیی عێراق بگرین لەبەر ئەوەی سەرچاوەی دەوڵەمەندی كۆمەڵگەی عێراقییە.
گوتمان عێراق ڕووبەڕووی زۆر مەینەتی و ڕكابەری هاتەوە تا گەیشتە ئەو قۆناغە هێور و سەقامگیرییەی ئێستا دەیبینین، با هەموومان دەست بەو دەستكەوتانە بگرین، هەروەها ستایشی ئەو بەشداربوونە فراوانەمان لە هەڵبژاردنەكان كرد و ڕوونمان كردەوە كە ئەوە بەڵگەی وشیاری دیموكراتیە، دووپاتمان كردەوە كە گفتوگۆ و دروستكردنی متمانەی هاوبەش لە نێوان هەموو لایەنەكان گرنگە و پێویستە هەموو گوێ لەیەك ڕابگرینبۆ ئەوەی بگەینە نەتەوەیەكی هێور و ئاوەدان و ڕوونیشمان كردەوە كە سەردانمان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و خواستی خۆمانە بۆ پەیوەندیكردنی بەردەوام بە گەلی ئازیز.