سەماحەتی حەكیم .. عێراق چەندین گۆڕانكاری لە دوو دەیەی ڕابردوو بەخۆیەوە بینی و ئێستا كاتی كەڵەكەبوونی ئەرێنیەكانە و ئێستا بەرهەمی قوربانییەكان لێدەكەینەوە
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز
دكتۆر محەمەد ئەلحەسان نوێنەری ئەمینداری نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق كرد، سەماحەتی بەخێرهاتنی ئەوی لە بەغدا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ شاندەكەی لە ئەركەكنی خواست، سەماحەتی گوتیشی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان گرنگن بۆ پتەوكردنی ئەزموونی عێراق و پێشخستنی، ڕوونیشی كردەوە كە عیراق چەندین گۆڕانكاری لە دوواین دوو دەیەی ڕابردوو بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا دەستی كردوە بە كەڵەكە بوونی ئەرێنییەكان و بەرهەمی قوربانییەكان دەدروێتەوە كە لە هەموو پێكهاتەكان پێشكەشیان كردوە.
سەماحەتی گوتی پڕۆژە سیاسییەكان دەتیان بەوە كردوە كە ڕێرەوێكی نیشتمانی وەربگرن لە قاڵبی پێكهاتە و مەزهەب و ناتەبایی سباسی بچنە دەرەوە و گوتیشی " عێراق لە دۆخێكی سەقامگیر دەژێت كەپێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە لە ڕووەكانی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی ، لێرەش دەردەكەوێت كە پێویستە هەمووان كۆك بن لەسەر گۆڕینی ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو ئەزموونە سەلماندوویەتی كە ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیری عێراقە جەختیشی كردەوە كە عێراق ڕۆڵی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێو دەوڵەتی گێراوە بە لێك نزیك كردنەوەی بۆچوونەكانی نەیارانی ناوچەكە.
بەڕێز حەكیم پابەندبوونی خۆی بەدەرئەنجامەکانی ئەم دواییەی دەسەڵاتی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەم بەیاننامەیە نەخشەیەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و ناوچەکە و پشتیوانی کوتلە سیاسییەکانی سەرجەم پێکهاتەکان بۆ ئەم بەیاننامەیە دووپاتکردنەوەی باوکسالاری مەرجەع بۆ هەموو پێکهاتەکان .
هەروەها لە پێشهاتەکانی ناوچەکەدا جەختی لەسەر پێویستی کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە گرژی زیاتر کردەوە و یەکەم هەنگاو وەستاندنی شەڕی غەززە و لوبنان و یارمەتیدانی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شارەکانە.