• سەماحەتی حەكیم لە دیوانی ئەلسادە چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی بەسرە دەكەوێت وگرنگی پتەوكردنی سەقامگیری و یەكگرتنی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە

    2025/ 02 /19 

    سەماحەتی حەكیم لە دیوانی ئەلسادە چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی بەسرە دەكەوێت وگرنگی پتەوكردنی سەقامگیری و یەكگرتنی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای بەسرە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بوو بەمیوانی دیوانی ئەلسادە ئەلحسوونە لەوێ لە دیوانی بەڕێز تالیب خەلیل ئەلحسونە بە ئامادەبوونی عەمید ئەلسادە ئەلحسونە سەید عەدنان  چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی بەسرەی فەیحا كەوت.

    سەماحەتی حەكیم باسی چەندین وێستگەی مێژووییان كرد كە لەگەڵ رۆڵەكانی بەسرە كۆركردوونەتەوە لە بەرەنگار بوونەوەی دیكتاتۆریەت  و بەشداری كردن لە بنیانت نانی عێراقی تازە، سەمحاحەتی گوتی بەسرە ئەمرۆ چیڕۆكێكی سەركەوتن لە كاروانی پێشكەوتنی عێراقدا، داواشی كرد شتی ئەرێنی بڵاوبكرێتەوە و سوپاسی خودای گەورە بكرێت بۆ ئەو سەقامگیرییە سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنییەی وڵات بەخۆیەوە بینیوە.

    بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر پێویستی زاڵبوون بەسەر شتە بچووکەکان و بەهێزکردنی یەکڕیزی نەتەوەیی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پشتبەستن بە ڕاستەقینە بە سەرکردەکانی کۆمەڵگایە بۆ بڵاوکردنەوەی دەستکەوتەکان و بڵاوکردنەوەی گەشبینی لەنێو هاوڵاتیاندا، ڕوونیشیکردەوە کە خەڵکانی تر بە سەرسامی سەیری عێراق دەکەن و هیوای خواست هاووڵاتیانی عێراقی لە نێو وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەیاندا سەرنجی ئەم پێشکەوتنانە بدەن.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەسرە قەرەبوو بكرێتەوە بەهۆی ئەو مەینەتییانەی پێشتر پێیدا تێپەڕ بووە، لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆر و ستایشی قوربانییە زۆرەكانی خەڵكەكەی لەپێناو عێراق كرد و داواشی كرد ئەو سەقامگیرییە بپارێزرێت و بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت و دووپاتیشی كردەوە كە ئەوەی هەوڵی سەقامگیری بدات و كاری بۆ بكات ئەوا بەرهەمەكەی دەخوات.
    لەكۆتایی چاوپیكەوتنەكە، سەماحەتی حەكیم شانازی خۆی بۆ رۆڵی هۆزەكانی بەسرە و شێخ و پیاوە دیارەكانی دەربڕی بەهۆی رۆڵیان لە یەكگرتنی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ئەمن و سەقامگیری و دووپاتی كردەوە كە بەسرە شایەنی زیاتر لە بایەخ و شكۆیە بەهۆی ئەوەی لەسەر هەموو ئاستەكان پێشكەشیان كردوە.

    Related News