• سەماحەتی حەكیم : رەوتی حیكمەی نیشتمانی پشت بە لاوان دەبەستێت و گرنگی ناوەندگیری دووپات دەكاتەوە

    2025/ 04 /05 

    سەماحەتی حەكیم : رەوتی حیكمەی نیشتمانی پشت بە لاوان دەبەستێت و گرنگی ناوەندگیری دووپات دەكاتەوە

    لەچاوپێكەوتنێك بەغدا لەگەڵ سەركردەكانی نووسینگەی لاوانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوتی لاوان لای رەوتی حیكمەی نیشتمانی ئیزافەیەكی باشە بۆ كوالیتی دەزگاكانی لەبەر ئەوەی ڕەوتەكە لاوان بەگرنگ وەسف دەكات و بۆ ئەوەش فەلسەفەیەكی ڕوونی هەیەكە دەتوانێت سەرپەرشتییان بكات و دۆخیان باش بكات لەزۆر ڕووەكان.
    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پەیام و ئەركی گرنگی هەیە لەڕووی كۆمەلایەتی كە مایەی بایەخە بەهەموو بەشەكان و جۆرەكانی لێرەش لە كاركردنی پشت بە بەهای دادپەروەری و یەكسانی دەبەستێت، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ڕووبەڕووبەوونەوەی ڕكابەرییە رۆشەنبیرییەكان هەروەها گرنگی سەركەوتنی بۆ بەهای ئیسلامی رەسەن بە باش زانی لەگەڵ پابەندبوون بە عورف و بنەما نیشتمانییەكان.
    لەمیانەی قسەكانی، سەماحەتی حەکیم لەبارەی بۆچوونی ڕەوتەكە، جەختی لەوە کردەوە کە ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی پابەندە بە ڕێبازەکانی میانڕەوی وناوەندگیری، گوتیشی: میانڕەوی دەروازەی سەرەکییە بۆ پاراستنی وڵات و گرنگیدان بە بەرژەوەندییەکانی خەڵک،" ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم بۆچوونە سەرچاوەی هێزە و ڕەنگدانەوەی بەهێزی باوەڕی ڕەوتەكەیە.

    سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە، بەڕێز حەکیم جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕكابەرییەكانی ناوچەکە کردەوە "لە بنەمای نە بەکەم زانین و نە گەورەكردن" و جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیری سوریا کلیلێکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی، بەتایبەتی لە ڕووی پەیوەندییە سنوورییە هاوبەشەکان و مەزارگە پیرۆزەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها ئەو فراوانییە خێڵەکیی و کۆمەڵایەتییەی کە هەردوو گەل بەیەك دەبەستێتەوە..

    سەبارەت بەو ڕكابەرییانەی کە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، سەماحەتی حەکیم داوای كرد واز لە تاک ئابووری بهێنن و بەرەو ئابوورییەکی هەمەجۆر بڕۆن کە لەسەر بنەمای بایەخدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای تازە دامەزراوە، هەروەها تەئکیدی لەسەر توانای عێراق کرد بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاری بەم ڕێگایانەدا.

    سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن و دەبنە خاڵی وەرچەرخان لەنێوان سەقامگیری و ناسەقامگیریی وڵاتدا، هەروەها هەمواركردنی یاسای هەلبژاردنی ئێستاشی ڕەتكردەوە به هۆی ئەوەی ئەو یاسایه دووجار تاقیککراوەتەوە و کاریگەری ودادپەروەری بۆ هه موو لایەك سه لماندووه..
    لەكۆتایی قسەكانی ، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە هاوكاری نێوان لاوان و هەموو توێژەكانی كۆمەڵگا پتەوبكرێت، بۆ ئەوەی هەموو ڕكابەرییەكان تێپەڕ بكەین و سەقامگیری و گەشەپێدان بۆ عێراق زامن بكەین.

    Related News