سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ڕەوتی جیهاد و بنیاتنان كرد و دووپاتی كردەوە كە یەكریزی نیشتمانی و فرەكردنی ئابووری گرنگی هەیە
بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز جەواد رەحیم ساعدی ئەمینداری گشتی ڕەوتی جیهاد و بنیاتنان كرد،لەم دیدارە باسی قۆناغە مێژووییەكانی كرد كە بەیەكەوە لەگەڵ ڕكابەری رژێمی دیكتاتۆری كۆیكردوونەتەوە، هەردوو لا دووپاتیان كردەوە كە كە گرنگە بەردەوام بوون هەبێت لە نێوان هێزە سیاسییەكان و گرنگە نەوە تازەكان بەو قۆناغە تێكۆشانە بزانن و بزانن پاڵەوانەكان و هێماو سەركردەكانی كێن.
.
هەروەها باسی سروشتی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكەی كرد و سەماحەتی حەكیم داوای كرد ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكانی ئێستا ببنەوە لە ڕێگەی پتەوكردنی یەكریزی نیشتمانی و مەنتیقی میاتنرەوی و ناوەندگیری، سەبارەت بەدۆخی ئابووری داوای كرد چارەسەری ئەو زیانانە بكەن كەبەهۆی بەرزبوونەوەی نەوت دروست دەبێت و ئەویش لەڕێگەی فرەكردنی ئابووری و بەجووڵە خستنی كەرتەكانی بەرهەمهێنان لەگەڵ پاڵپشتی كردنی بەرهەمی ناوخۆیی تا گشەپێدانی ولات بەردەوامی و درێژەی هەبێت.