• سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە

    لەیەكەمین یەكەمین كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتی چاكسازی و ئاوەداكردنەوە لە بەرواری 2018-11-19 بەڕێز عەمار حەكیم بەسەرۆكی هاوپەیمانێتی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە هەڵبژێردرا، كە ئەو كات هاوپەیمانێتی سائروون و هاوپەیمانێتی نەسر و لیستی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و هاوپەیمانێتی نیشتمانی و هاوپەیمانێتی قەراڕ و لیستی جەبهەی توركمانی و نوێنەرانی پێكهاتەی مەسیحی و سائیبی و ئێزیدی و چەند هێزێكی دیكە پێكهاتبوون، ئەو دەستە گشتیەش لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 2018-12-22 بەكۆی دەنگ بەڕێز عەمار ئەلحەكیمیان وەك سەرۆكی هاوپەیمانێتی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە هەڵبژارد.

     

    سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتی عێراقیوون

    لەڕۆژی 30 حوزەیرانی 2020 و لە یادەوەری سەدەمینی شۆڕشی بیستی نەمر بەڕێزی دامەزراندنی پێكهاتەی عێراقیوونی ڕاگەیاند كە هاوپەیمانێتییەكی سیاسی پەرلەمانی و جەماوەری گەورەیە لە دەوڵەتەوە دەستپێدەكات و لەنێو ئەو ئاسمانەشی جووڵەدەكات و پشتگیری دەوڵەتی بەتوانا و بەهێزی خاوەن سەروەری و ئیرادەی جەماوەری پوخت دەكات، ئەویش دوور لە بەش بەشێنە و قۆرخ كردن و هەندێك ئەجیندای پێكهاتەیی تەسك، بەڕێز عەمار ئەلحەكیم لێرە بەسەرۆكی ئەو هاوپەیمانێتییە هەڵبژێردرا.

     

    سەرۆكایەتی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دوڵەت نیشتمانی

    وەك ئامادەكارییەك بۆ چوونە نێو هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی لە 2021 -10-10 و هاوكات لەگەڵ سەدەمین یادی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی هاوپەیمانێتی (هێزەكاتی دەوڵەتی نیشتمانی) ڕاگەیەنرا و بەڕێز سەماحەتی عەمار حەكیمیش وەك سەرۆكی ئەو هاوپەیمانێتیە هەڵبژێردرا.

     

    دیارترین بڵاوكراوەكانی بەڕێز حەكیم

    ئەوان كۆمەڵگەن 
    لاوان و دەوڵەتی دادپەروەری سەردەمی 
    گوتاری هاوسەنگ و بنیاتنان (19) بەرگە
    بنیاتنانی دەوڵەت و بەڕێوەبردنی (3) بەشە
    چەند تروسكایەكی عەترەی پیرۆز
    ئیمامی مرۆڤایەتی 
    كەربەلا پڕۆگرام و پێدان 
    كەربەلا پەیامی ژیان 
    نامەی هیوا 
    تازەگەرەكان
    چەند كۆپڵەیەك لە ژیاننامەی عەزیزی عێراق
    لاوەكانمان
    ئافرەتی خەڵاتكراو
    ئافرەتانمان

     

    دەستپێشخەرییەكانی دیدی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بۆ بنیاتنانی دەوڵەت

    1- دەستپێشخەری مافەكانی منداڵی عێراقی
    2- مافەكانی خەڵكانی خاوەن پێداویستی تایبەت 
    3- بەرنامەی پشتگیری كردنی ئافرەتان

     

    دەستپێشخەرییەكان بۆ پێشخستنی باری پارێزگاكان

    1- بەسرە پایتەختی ئابووری عێراقە
    2- پڕۆژەی دووبارە بنیاتنانەوە و ڕێكخستنەوەی میسان 
    3- زیقار سەرەتای هەموو شارستانیەتەكانە و دەروازەی خوارووە
    4- دەستپشخەری پێشخستنی دەشتی موسەننا
    5-پڕۆژەی كەربەلا شانازی و فەخری عێراقە
    6- پڕۆژەی دیوانییەی پڕ خێر
    7-پڕۆژەی نەجەف پایتەختی زانستی عێراقە
    8- پڕۆژەی بابلی مێژووی دێرین و یەكڕیزی نیشتمانی
    9- دەستپشخەری واست پارێزگای داهاتووە 
    10- دەستپێشخەری (بەغدا 2020 پایەتەختی گەشەسەندن و هیوایە )