• سەماحەتی حەكیم داوا لە سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كورستان دەكات لەبڕیاری بەشداری نەكردنیان لە هەڵبژاردنەكان پاشگەز ببنەوە

    2024/ 03 /19 

    سەماحەتی حەكیم داوا لە سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كورستان دەكات لەبڕیاری بەشداری نەكردنیان لە هەڵبژاردنەكان پاشگەز ببنەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم لە بەرواری 2024-3-18 لەتویتێكدا دڵتەنگی و داخی خۆی دەربڕی بۆ ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان كە بڕیار بوو لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، سەماحەتی گوتی ئێمە پێمان باشە سەركردایەتی ئەو پارتە نیشتمانییە دێرینە بە بڕیارەكەی دابچێتەوە وسەماحەتی داوای لە بەڕێز مەسعود بارزانی كرد لەو هەڵوێستەی پاشگەز ببێتەوە و لەسەر ئەو بەرنامەی دیموكراتییە  بڕوات كە خەڵكی عێراق لەپێناوی چەندین قوربانییان داوە و مەینەتی زۆریان لەپێناوی بینیوە.

    Related News