• سەماحەتی حەكیم داوا لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات لەبڕیاری پاشەكشە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هەرێم پاشگەز ببێتەوە

    2024/ 03 /20 

    سەماحەتی حەكیم داوا لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات لەبڕیاری پاشەكشە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هەرێم پاشگەز ببێتەوە

    لەچاوپكەوتنی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە بەڕێز نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا باس لە دۆخ و دیمەنی سیاسی عێراق  و ناوچەكە و شایستە داهاتوەكان كرا، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە ئەو سەقامگیرییە بە پارێزراوی بمێنێنەوە و هەوڵ بدرێت كە بكرێتە سەقامگیرییەكی بەردەوام، هەروەها بانگەشەی دوپات كردەوە سەبارەت بە ئاستێكی جیاواز بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان و ستراتیژی بۆ ئەوەی دۆخی پارێزگاكان بگۆڕێت.

    سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی سەرۆكێكی تازەی ئەنجومەنی نوێنەران سەماحەتی بەگرنگی زانی كە زوو ئەوە یەكلایی بكرێتەوە و گوتی دابەشكردنی سێ سەرۆكایەتیەكە بۆ ئەوە بووە كە هەموو پێكهاتە سەرەكییەكان دڵنیا بكەنەوە لەوەی مافەكانیان پارێزراو دەبێت.
    سەماحەتی بانگەشەی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتكردەوە سەبارەت بە بەشداری نەكردنی لە هەڵبژاردنەكانی هەرێم و گوتی " ڕێڕەوی دیموكراتی وڵات و هەرێم پێویستی بە هەمووان هەیە.
    سەبارەت بە قەیرانی غەزەش سەماحەتی داوای دووپات كردەوە  كە دەبێت شەڕ ڕابگیرێت و ئاوارەكان هاوكاری بكرێن و كەرتەكە ئاوەدان بكرێتەوە و ڕووبەڕووی ئەو جەنگە كۆمەڵ كوژیە بن بەرامبەر گەلێكی سڤیل لێرەش  ئەستۆی ئەوەی خستە. سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی بێ دەنگی و كەمتەرخەمی و پاساو هێنانەوەی بۆ تازانەكانی قەوارەی زایۆنی .

    Related News