• سەماحەتی حەكیم .. سەقامگیری عێراق تیشكدانەوەی ئەرێنی بەسەر ناوچەكە وجیهان هەیە

    2024/ 03 /23 

    سەماحەتی حەكیم .. سەقامگیری عێراق تیشكدانەوەی ئەرێنی بەسەر ناوچەكە وجیهان هەیە

    لەڕۆژی 2024-3-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز محەمەد كازم ئال سادق بالیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان كرا.

    سەماحەتی گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و قۆستنەوەی خاڵە هاوبەشەكانی هەردوو گەلەكەی خستە ڕوو هەروەها روونیشی كردەوە كە پێویستە رۆژەكانی ڕەمەزان بقۆسترێتەوە بۆ ئاڵوگۆركردنی سەردانەكانی پەرستن بۆ شوێنە پیرۆزەكان لەنێونان هەردوو وڵاتدا.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە سەقامگیری ئێستای عێراق گرنگە و تیشكدانەوەی ئەرێنی بەسەر هەموو ناوچەكەش هەیە و بانگەوازیشی كرد بۆ پتەوكردنی ئەو سەقامگیرییە وگۆڕینی بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی.

    سەبارەت بە قەیرانی غەزە، جەختی كردەوە لەسەر ڕاگرتنی شەڕ و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە ئاوەرەكان وئاوەدانكردنەوەی شارەكەو هەروەها بەرپرسیاریتی ئەو تاوان و بەكۆمەڵ كوشتنی حەڵكی سڤیلیان خستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و گوتیشی بێ دەنگی لەمەڕ ئەوەی ڕوودەدات واتای ڕازیبوونێكی ناڕاستەوخۆیە لەسەر بەردەوام بوونی تاوانەكانی قەوارەی ئیسرائیلی.

    Related News