• سەماحەتی حەكیم ستایشی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە و كردنەوەی پرۆژەكان دەكات كە لە كاتێكی پێوانەیی ئەنجامدرا

    2024/ 04 /02 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە و كردنەوەی پرۆژەكان دەكات كە لە كاتێكی پێوانەیی ئەنجامدرا

    لەرۆژی 2024-4-1 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز شێخ شەمسەدین محەمەد نەهرۆ كەسنەزان كەوت كە سەرۆكی تەریقەی قادری كەسنەزانییە لە هەموو جیهان، لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی و كۆمەلایەتی عێراق و پاڵپشتی حكومەتی عێراق بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و دووپاتی كردەوە كە ڕۆڵی كەسایەتییە ئاینی و كۆمەلایەتی و عەشایری زۆر گرنگی هەبووە لەم ڕووەدا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە سەقامگیری عێراق بكرێت و هەوڵ بدرێت كە بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی و ئەوەش ئامانجی هەمووانە، هەروەها ستایشی هەڵمەتی ئاوەدان كردنەوەی كرد كە حكومەت پێ هەڵساوە و لە ماوەی پێوانەیی زۆر كاری گرنگی ئەنجامداوە.
    دەربارەی پێشهاتەكانی شەڕ لە غەزە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی بە ڕاگرتنی شەڕ جێبەجێ بكرێت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشبەرپرسیارێتی پاراستنی گەلی فەلەستینی گەمارۆدراو لە غەزە لەبەرامبەر ماكینەی شەڕی ئیسرائیلی بخاتە ئەستۆی خۆی.

    Related News