• سەماحەتی حەكیم  بۆ نەهێشتنی مادەی هۆشبەر بانگەشە بۆ لێدانی دەستپێشخەر وزیادكردنی  ئەركی هەواڵگری دەدات

    2024/ 04 /14 

    سەماحەتی حەكیم بۆ نەهێشتنی مادەی هۆشبەر بانگەشە بۆ لێدانی دەستپێشخەر وزیادكردنی ئەركی هەواڵگری دەدات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕیز عەبدوڵئەمیر ئەلشمەری وەزیری ناوخۆ كرد و لەبەڕێزیان گوێبیستی پلانەكانی وەزارەت بوو سەبارەت بە دۆسێی ئەمنی، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پلان دابنرێت بۆ ئەوەی لێدانی دەستپێشخەر و ئەكتیڤبوونی ئەركی هەواڵگری هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەری نەهێشتنی مادەی هۆشبەر ببینەوە و ئەو ئافاتە بەكۆتا بهێنین، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەوە پێویستی بە ئەرك و هەماهەنگی تەواو هەیە.

    سەماحەتی داوای كرد كاروباری هاوڵاتیان بە ئەلكترۆنی و داتا بكرێت و ڕوونیشی كردەوە كە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاولاتی دایە لە ساتی لەدایك بوون تا ساتی مردنی.
    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە عیراق ئێستا شوێنێكی گەشتیاری گرنگە بۆ ولاتانی ناوچەك و جیهانیش و داوای كرد تەگەرە بۆ هاتنە ناوەوەی خەڵكی كەم بكرێتەوە تا هاتنە ژوورەوە كێشە و دواكەوتنی تێ نەكەوێت.

    Related News