• سەماحەتی حەكیم و نێچێرڤان بارزانی پێشهاتەكانی سیاسی عێراقیان تاوتوێكرد

    2024/ 04 /28 

    سەماحەتی حەكیم و نێچێرڤان بارزانی پێشهاتەكانی سیاسی عێراقیان تاوتوێكرد

    لەبەرواری 2024-4-28  بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی پێشوازی لە بەڕێز نێچێریڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد و هەردوولا بەیەكەوە پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە و شایستەكانی داهاتوویان تاوتوێكرد، سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ بەردەوامی پاڵپشتی كردنی حكومەتی سوودانی بەتایبەتی لە دۆسێی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و تەواوكردنی پرۆژەكان و فراوانكردنی پانتایی متمانەی هاوڵاتی بە ڕژێمی سیاسی و هێزە سیاسییەكانی.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە سەقامگیری ئێستا بەهۆی ئەرك و قوربانییەكانی گەلی عێراقی بەڕێز بەهەموو پێكهاتەكانی هاتووتە دی، داوامان كرد كە دەست بەو دەستكەوتە گەورەیە لەڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی بگیرێت، هەروەها بانگەشەی دووپاتكردەوە بۆ پەیڕەوی كردنی دەستوور و یاساكانی بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
    سەبارەت بە پێشهاتەكانی غەزە دووپاتمان كردەوە كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیێت فشاری زیاتر بخاتە سەر قەوارەی ئیسرائیلی و ناچاری بكات كە بڕیارەكانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی جێبجێبكات و شەڕی خوێناوی سەر گەلی فەلەستینی لە غەزە ڕابگرێت ودەستبكرێت بە هێنانەناوەوەی  هاوكاری و ئاوەدانكردنەوەی كەرتەكە.

    Related News