• سەماحەتی حەكیم بۆ باڵێۆزی چینی .. ڕەزامەندی نیشتمانی لەسەر حكومەت لەسەر عێراق وەرشەیەكی كاری گەورەیە

    2024/ 04 /28 

    سەماحەتی حەكیم بۆ باڵێۆزی چینی .. ڕەزامەندی نیشتمانی لەسەر حكومەت لەسەر عێراق وەرشەیەكی كاری گەورەیە

    لەبەرواری 2024-4-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز تسۆی وی بالیۆزی چین لە بەغدا، لەم بارەیەوە دۆسێیەكانی وەك تایبەت بە پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان بەغدا و پەكین كرا لەگەڵ پێشهاتەكانی ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەروەها باس لە چانسی وەبەرهێنان لە عێراق كرا كە بوارێكی گونجاوە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەو هەلانەی عێراق لە بواری وەبەرهێنان پێشكەشی دەكات بەتایبەتی لە بواری ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان گرنگی خۆی هەیە، هیوای خواست كۆمپانیا چینییەكانیش ڕۆڵیان هەبێت، گوتیشی عێراق لەهەموو ڕوێكەوە بۆ هەمووان كراوەیە بە مەرجی ئەوەی بەرژەوەندی تێدابێت و سەروەری پارێزراو بێت.

    سەماحەتی ڕوونیشی كردووە كە عێراق بە دۆخێكی سەقامگیری تێپەڕدەبێت كە پێشتر بەخۆیەوەی نەیبینیوە بەتایبەتی لە ڕووی كۆمەلایەتی و ئەمنی و سیاسی ئەوەش چانسی گەشەپێدان و پێشكەوتنی ئابووری زامن دەكات، گوتیشی ئێستا عێراق وەك وەرشەیەكی گەورەی كاركردنی لێهاتوە و چەندین پڕۆژەی گەورە لە بەغدا وپارێزگاكانی دیكە ئەنجام دەدرێت ئەوەش وایكردوە رەزامەندی نیشتمانی و شەقام لەسەر حكومەت هەبێت.

    سەماحەتی حەكیم ستایشی هەڵوێستەكانی چینی بۆ كەیسەكانی ناوچەكە دەربڕی بەتابەتی سەبارەت بە دۆسێی فەلەستینی و دووپاتی كردەوە كە دەبێت هەلەكان بقۆسترێتەوە بۆ كۆتایی پێ هێنانی شەڕی زاڵمانە و جینۆساید لەسەر غەزە كە شەڕی برسێتی كردنە.

    Related News