• سەماحەتی حەكیم .. بۆ گۆڕینی سەقامگیری ئێستا بۆ هەمیشەیی پێویستە بەرژەوەندی عێراق پێشەنگی هەموو شتێك بێت

    2024/ 04 /28 

    سەماحەتی حەكیم .. بۆ گۆڕینی سەقامگیری ئێستا بۆ هەمیشەیی پێویستە بەرژەوەندی عێراق پێشەنگی هەموو شتێك بێت

    لەبەرواری 2024-4-28 بەڕێز عمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی كرد لە  فەخامەتی دكتۆر عەبدولەتیف جەمال ڕەشید  سەرۆككۆماری عێراق و بەیەكەوە باسیان لەپێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و شایستە داهاتووەكان كرد، سەماحەتی و فەخامەتی سەرۆك ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەیان كرد كە بووەتە هۆكاری ئەو سەقامگیرییەی بەدەستهاتوە بەتایبەتی لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتیدا.

    سەماحەتی داوای لە هەمووان كرد هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕن و لێرەش دەبێت بەرژەوەندی عێراق لەهەموو جووڵەیەكدا پەیڕەو بكرێت، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی  بەڕێز سوودانی دەربڕی لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و گەشەسەندن، سەماحەتی گوتی حكومەت ئەمرۆ چیرۆكی سەركەوتنێكە كە هەمووان تێیدا بەشدارنبەتایبەتی ئەو هێزە سیاسییانەی پاڵپشتی دەكەن، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پیویستە پەلە بكرێت لە دانانی سەرۆكێكی دیكە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

    باسی فەلەستین و غەزە لە دیدتارەكە كرا و لێرەدا سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ڕاگرتنی شەڕ و سەركەوتن بۆ ئەوەی ویژدانی مرۆڤایەتی و شەرعیەتی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی ئەو شەڕە جینۆساید و برسێتی كردنە ببنەوە كە خەڵكی غەزە ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

    Related News