• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە خەنجەر دەكات و جەخت دەكات لەسەر دانانی كەسێكی دەستپاك و بڕوادار بە سیستەمی سیاسی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان

    2024/ 04 /29 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە خەنجەر دەكات و جەخت دەكات لەسەر دانانی كەسێكی دەستپاك و بڕوادار بە سیستەمی سیاسی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان

    لە بەرواری 2024-4-29 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شێخ خەمیس ئەلخەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە كرد و لەم دیدارەش باس لە پاڵپشتی حكومەت و سەقامگیری و شایستە داهاتووەكان كرا.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پاڵپشتی لە حكومەتی بەڕێز سودانی بكات لە كاری خزمەتگوزاری و ستایشی كرانەوەی عێراقی بەڕووی ناوچەكە و جیهان كرد و جەختیشی كرد لەسەر ئەوەی ڕۆڵی هاوپەیمانێتی بەڕێوە بردنی دەوڵەت لەو دەستكەوتانە هەبووە.
    لەدۆسێی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران ، داوای كرد بابەتی دیاریكردنی كەسایەتیەكی دەستپاك و باوەڕدار بە سیستەمی سیاسی و عێراقی تازە یەكلایی بكرێتەوە لەبەر ئەوەی یەكلایی كردنەوەی ئەو بابەتە دڵنیایی بە پێكهاتەكانی عێراق دەدات بەوەی كە ئەوانیش لەدروستكردنی بڕیاری سیاسی ئامادەبوونی هەیە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی فشار بخاتە سەر قەوارەی زایۆنی بۆ ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەزە جێبەجێبكرێت و شەڕی زاڵمانە بۆ سەر گەلی فەلەستینی بەكۆتا بێت .

    Related News