• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانی كۆتایی پێهێنانی كاری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و قەرەبووكردنەوەی بە پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتەكان تاوتوێ دەكات

    2024/ 07 /11 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانی كۆتایی پێهێنانی كاری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و قەرەبووكردنەوەی بە پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتەكان تاوتوێ دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕیز ستیفن هیتچین بالیۆزی بەریتانیا لە بەغدا كەوت و پیرۆزبایی لە خۆی و وڵاتەكەی كرد بەهۆی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی  ئەم دواییە و پێكهێنانی حكومەتی تازە، هەورەها جەختی كردەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات كەبەشێوەیەك بێت خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەش بكات و سەروەری عێراقیش تێدا پارێزراو بێت.

    سەماحەتی جەختی كرد لەسەر گرنگی كۆتایی پێ هێنانی دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی داعش، گوتیشی گرنگە ئەو هاوپەیمانێتیە  لەگەڵ وڵاتانی ئەو هاوپەیمانێتییە بگۆڕێت كە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پەیوەندی دوو قۆڵی بێت.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پالپشتی كرانەوەی عێراق بەرامبەر دەوروبەری هەرێمی و نێودەوڵەنی بكرێت لەبەر ئەوەی ئەزموونەكان سەلماندوویانە كە ناوچەكە و هەموو جیهانیش پێویستی بە سەقامگیری عێراق هەیە.
    داواشی كرد شەڕی كۆمەڵكوژی لە غەزە بوەستێنرێت و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەركەوتنی بەهای مرۆڤایەتی و یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەكانی بوێت كە ئێستا قەوارەی زایۆنی پێشێلیان دەكات بە كوشتنی منداڵان و ژنان و پیرو پەككەوتەكان و خانوەكانیان بەسەردا دەڕووخێنێت.

    Related News