• سەماحەتی حەكیم.. كەركووك عێراقێكی بچووكراوەیە و سەركەوتن تێیدا سەركەوتنی هەموو عێراقە

    2024/ 12 /01 

    سەماحەتی حەكیم.. كەركووك عێراقێكی بچووكراوەیە و سەركەوتن تێیدا سەركەوتنی هەموو عێراقە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕیز شێخ سوفیان ئەلنعێمی ئەمیری هۆزی ئەلنعێم، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكتنی دۆخی سیاسی وڵات و دۆخی ئەمنی و كۆمەلایەتی لە شاری كەركووك كرا، هەردوو بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو ، سەماحەتی گرنگی هۆزەكانی عێراقی ڕوونكردەوە بەوەی كە كۆڵەكەیەكی سەرەكییە لە كۆمەڵگەی عێراقیدا.

    بەڕێز حەكیم جەختی  لەسەر گرنگی سەرکەوتن لە کەرکوک کردەوە و تەئکیدی کردەوە کەرکوک عێراقێکی بچووک کراوەیە و سەرکەوتنی تێدا سەرکەوتنە لەهەموو عێراقدا و داوای دڵنیایی هەمووان و جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی خزمەتگوزاری و ڕەخساندنی دەرفەتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.
    هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پشتیوانی لەحکوومە خۆجێییەکان بكرێت و  دەسەلاتی دەستوورییان  بۆ دابین بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەڵێنەکانی پێش پێکهێنانیان جێبەجێ بکەن.
    هاوکات تەئکیدی لەسەر وەبەرهێنان لە توانای کشتوکاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری پارێزگاکە کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە کەرکوک لەچیرۆکی سەرکەوتنی کشتوکاڵ و خۆبژێوی دانەوێڵەدا ئامادەیە و داوای پاڵپشتیکردنی جووتیارانی کرد لەبواری تۆو و میکانیزمی و سیستمی ئاودێری مۆدێرن. که رکوک عێراقییەکی بچوککراوه و سه رکه وتن تێیدا سه رکه وتنێکی سه رکه وتوانه له هه موو عێراقدا.
     

    Related News