• سەماحەتی حەكیم .. وردی لە بەكارهێنانی زاراوەكان گرنگە بۆ گونجان لەگەڵ هێلی سیاسی و دیپلۆماتی حكوومەت بەرامبەر دۆسییەكانی ناوچەكە

    2024/ 12 /01 

    سەماحەتی حەكیم .. وردی لە بەكارهێنانی زاراوەكان گرنگە بۆ گونجان لەگەڵ هێلی سیاسی و دیپلۆماتی حكوومەت بەرامبەر دۆسییەكانی ناوچەكە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێز كەریم حەمادی سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی  باسی یەكبوونی دۆسێی گوتاری میدیایی و وردی لە بەكارهێنانی زاراوەكان كرد بەمەرجێك كە لەگەڵ هێلی سیاسی و دیپلۆماتی حكومەت بەرامبەر دۆسێیەكانی ناوچەكە گونجاو بێت و پالپشتی كاری ئەرێنی بێت و وبڵاویكاتەوە، هەروەها گوتی دەبێت تەواوكاری نێوان تۆرەكە و ئەنجومەنی  ئەمیندران بۆ خزمەتی میدیای عێراقی هەبێت.
    سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە گرنگە هاوڵاتی بەوە بناسێنرێت كە چ دەستكەوتێك بەدی هاتوە بۆ ئەوەی لەڕووی میدایی ڕوومالی ئەو كارانە بكرێت كە حكومەت لە ڕووی خزمەتگوزاری دەیكات.
    سەماحەتی داوای كرد كە باس لە نوێكردنەوەی ئامێرەكان بكرێت بە شێوەیەك كە لەگەڵ پێشكەوتنی تەكەنەلۆژیا لەم ڕووەوە بێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە پاڵپشتی كاری دراما بكرێت و تیشك بخرێتە سەرئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی ڕووبەڕووی كۆمەڵگا دەبێتەوە.
    سەماحەتی گوتیشی گرنگە هێڵی میدیایی تۆڕەكە لەگەڵ هەڵوێستی سیاسی عیراق بڕوات لە ناوچەكە و بەتایبەتی قەیڕانەكانی لوبنان و سوریا، لەبەر ئەوەی پاڵپشتی میدیایی ئامێرێكی گرنگی پاڵپشتی كردنە كە عێراق بۆ ئەم وڵاتانە و گەلانی برا پێشكەشی دەكات.

    Related News