سەماحەتی حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە گەشەپێدان و خزمەتگوزاری پێشینەی قۆناغی دوای قەیڕانەكانە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی دامودەزگای تەشریعی گەشپێدان لە نەجەفی پیرۆز كرد، دووپاتی كردەوەش كە عێراق دوای تێپەڕكردنی قەیڕانەكان پێیدا تێپەڕ بوو پێویستە ببێتە هۆكار بۆ ئەوەی گەشەپێدان ببێتە پێشینەی كارەكان.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە گرنگە بەڕێوەبردنی فرەیی ڕێز لە تایبەت مەندی عێراقێكی ئارام و سەقامگیر بگرێت، تایفە نیعمەتە بەلام تایفەگەری نیقمەیە و هەڕەشەیە بۆ یەكڕیزی كۆمەلایەتی وڕوونی كردەوە كە قۆستنەوەی فرەیی پەیوەندییەكانی ناوخۆی و دەرەكی بەهێز دەكات و دەبێتە هۆی بەرقەراربوونی سەقامگیری.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنی لاوان و پارەداركردنیان هەروەها پتەوكردنی ڕۆڵی ئافرەتان بەو پێیەی نیوەی كۆمەڵگەن و پێیوستیان بە پاڵپشتی هەیە، داواشی كرد سیستەمی بانگی چاكسازی بۆ بكرێت و پێش بخرێت، ئاماژەشی كرد كە چارەسەری سەركەوتوو ئەوەیە لە كاتی پێویست بكرێت و لەبەرژەوەندی تەسك دوور بێت.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی هەردوو گەلی لوبنانی و فەلەستینی دەكات لەسەر هەموو ئاستەكاندا و گرنگە دەست بە ناسنامەی نیشتمانی بگیرێت بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەكان بە سەقامگیری عیراق بەند بێت بۆ ئەوەی عێراقێكی گەش و سەقامگیر بێتە ئاراوە.