سەماحەتی حەكیم.. داوا دەكات سوود لە ئەزموونی ژاپۆنی لەبواری ئەكترۆنیات و نەهێشتنی گەندەڵی وەربگیرێت
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئاكیرا ئاندۆ بالیۆزی تازەی ژاپۆن لە عێراق، سەماحەتی هیوای بەختێكی باشی بۆ خواست لە ئەركی سەرۆكایەتی نێردەی وڵاتەكەی لە عێراق و دووپاتی كردەوە كە پەیوەندی نێوان بەغدا و مۆسكۆ قووڵە و پێوستە پێش بخرێت بۆ خزمەتكردنی هەردوو گەلی دۆست.
سەماحەتی بانگەشەی بۆ ئەزموونی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە لە ژاپۆن كرد بەتایبەتی ئەزموونی تەكنەلۆژیای ژمارەیی كە ژاپۆن تێیدا پێشەنگە و و كوتی ئەوە زیاتر پاڵپشت دەبێت بۆ حكومەت و نەهێشتنی گەندەڵی، هەروەها ئامادەیی پیشەسازی ژاپۆنی لە كەلتوور و بژێوی لە عێراق دووپات كردەوە.
سەماحەتی ئاماژەی بە پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی سووریا و ناوچەكە كرد و بەپرسیارێتی سەقامگیری سووریای خستە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی ئەو گێرەشێوێنییەی كاریگەری لەسەر ئاشتی هرەێمی و نێودەوڵەتی كرد و گوتیشی بناغەی سەقامگیری لەسووریا ئەوەیە گەلی سووریا خۆی حوكمی خۆی بكات و دەستووری بەخۆی بنووسێتەوە و پارێزگاری لە فرەیی خۆی بكات.
هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە كرد لەگەڵ هاریكاری كردنی مرۆیی بۆ شارەكە و ئاوەدانكردنەوەی و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان.