سەماحەتی سەید حەكیم لە ناوچەی شەعب: هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كلیلی سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراقە
لەناوچەی شەع لە بەغدا، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلموعامەرە لەگەڵ چەند شیخ و پیاوی دیاری چەند ناوچەیەكی دیكەی بەغدا، سەماحەتی گوتی ئەو دیدارە لە دۆخێكدا دێت كە زۆر هەستیارە لەمێژووی ولاتەكەمان و ناوچەكەش و ئاماژەی كرد بە ڕێنوێی مەرجەعیەتی بالای ئاینی و هۆشیاری گەلەكەمان و هەڵوێستەكاتنی سەركردە سیاسییەكان كرد، كە هەموو كۆڵەكەی سەرەكین بۆ پاراستنی عێراق و مامەڵەكردنی ئەرێنی لەگەڵ ڕووداوەكانی ناوچەكە بێ ئەوەی نغرۆ ببینە نێو كێشەكان.
سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە عێراق وڵاتێکی دیرینە و ڕەگی لەقوڵایی مێژووش و شارستانیەتیدا داکوتاوە و ئاماژەی بەوەشدا کە جموجۆڵی پێغەمبەران و دەستپێکردنی پڕۆژەکانیان لەعیراقەوە سەرچاوەی گرتووە، مێژوو باس لەڕۆڵی عێراق دەکات لەسەرەتا و کۆتایی مێژوو و پڕۆژە گرنگەکانی چاکسازی لەنێوانیاندا، تەئکیدیشیکردەوە کەئەو ڕۆڵانەی عێراق گێڕاویەتی ڕێکەوت نین، بەڵکو دەرئەنجامی پلان و پالپشتی خوداییە بەم وڵاتە.
سەماحەتی ئاماژەی بە مەینەتی عێراقییەكان كرد لەگەڵ ئەو ڕكابەرییانەی وەك تیرۆر كە ڕووبەڕوویان بووەتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە ئۆقرە و سەبری عیراقییەكان و ئازایەتییان وایان كرد عێراق جارێكی دیكە دەرپەڕێت.
سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بە پڕۆژەی تائیفی دا کە هەوڵی دا دووبەرەكی بخاتە نێو کۆمەڵگا و تیشکی خستە سەر پێگەی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی کە داوای یەکڕیزی لەناو کۆمەڵگا و یەکڕیزی ئەندامەکانی دەکات، هەروەها تەئکیدیشیکردەوە کەعێراقییەکان لەسەر بنەمای یاسا و ڕەفتاری ڕوون بەسەر قەیرانی ململانێی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوەدا زاڵبوون هەروەها ستایشی کرانەوەی عێراقی به ڕووی ولاتانی ناوچەكە و جیهان و زاڵبوونی بەسەر قەیرانی پچڕانی پەیوەندییەكان كرد.
لە گوتارەکەیدا، بەڕێز حەكیم خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەپێشینەكانی قۆناغی داهاتوو دانا، هەروەها جەختی لەسەر جەوهەری ئاو و کارەبا و ژێرخانی ئابووری و تەندروستی و پەروەردە کردەوە، سەماحەتی داواشی کرد لە هەموو ئەو ناوچانە خزمەتگوزاری پێویست بۆ سەرجەم پارێزگا و هەرێمەکان دابین بکرێت بە تایبەتی بۆ ناوچەی ئەلشەعب لە بەغدا، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و ڕۆڵیان کرد لە بەهێزکردنی سەقامگیری و گۆڕینی بۆ سەقامگیریی بەردەوام، جگە لەوەش دووپاتیکردەوە کە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2005 دیموکراسی دامەزراند و هەڵبژاردنەکانی داهاتووش سەقامگیری دەچەسپێنن و بەهێزی دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ سەقامگیریی هەمیشەیی..
سەید حەكیم دووپاتی كردەوە کە عێراق بەرەو بوژاندنەوەی هەمیشەیی هەنگاو دەنێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەرەو دۆخی ئاسایی دەڕوات وی داوای بەشدارییەکی بەرفراوان و کاریگەر و هۆشیارانە لەهەڵبژاردنەکاندا كرد، لەگەڵ هەڵبژاردنی کاندیدی گونجاو كە لەلیستێکی گونجاو بیت و دووپاتیشی كردەوە گرنگە لە هەڵبژاردنی بەتواناترین کەس کە لەدوای بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانییەوە لەدەنگدەرەکانیان دانەبڕێت..
لەكۆتاییدا سەماحەتی هۆشداری دا لەو كەسانەی پارەی زۆر بۆ بەدەستهێنانی كورسیەكی پەرلەمان سەرفدەكەن و لەبەر ئەوەی ئەوانە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان شایستە داراییەكانیان لەگەڵ بڕی داهات و دەستكەوتەكانیان ناگونجیت، ئەوەش دەریدەخات كە هاتنی بۆ پەرلمەكان بۆ خزمەتی هاولاتیان نییە بەڵكو بۆ مەرامە تایبەتییەكانی خۆی و لایەنی دیكەیەتی.