سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ عەبدوڵڵا ئەلحەمیدی ئەلجربا دەكەوێت و گرنگی بەردەواموونی پەیوەندییەكان و پتەوكردنی یەكگرتنی كۆمەڵگە دووپاتدەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی ئێوارەی رۆژی چوارشەمە بەرواری 24ی ئەیلوولی 2025 چاوی بە شێخ عەبدوڵڵا ئەلحەمیدی ئەلجربا كەوت و لەم دیدارە باسی ئەو وێستگانەی كرد كە لەگەڵ ئەو هۆزە بەڕێزە كۆیكردوونەتەوە لەمێژووی عێراق و سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەیوەندی كۆمەلایەتی نێوان شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزە عێراقییەكان لەهەموو سەرچاوەكان بەردەوامبێت، لەبەر ئەوەی كاریگەری ئەرێنی لەسەر یەكگرتنی كۆمەڵگەیی ئەوان هەیە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سروشتی سەقامگیری ئێستا لە هەموو لایەنە سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی و ئابووری گرنگە و ڕوونی كردەوە كە ڕكابەری داهاتوو خزمەتگوزاری و بەجووڵەخستنی چەرخی ئاوەدانكردنەوە و گەشپێدانە كە ئەوەش سەرەتایەك دەبێت بۆ رەزامەندی میللی لەسەر سیستەمی سیاسی.
سەماحەتی بانگەشەی دووپاتكردەوە بۆ بەشداری كردنی فراوان و كاریگەر لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو و تەئكیدیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە دەنگدەران دەست بە مافی دیموكراسی و دەستووری خۆیان بگرن و كەسی باش لە لیستی باش هەڵبژێرن، تاكو باشترینەكان ببنە نوێنەری گەل و خواستەكانیان بەدی بهێنن.