• سەید حەكیم ئەركی بالیۆزی لوبنانی لە پتەوكردنی پەیوەندی دووقۆڵی بەرز دەنرخێنی و پالپشتی عێراقیش بۆ ئاسایش و سەقامگیری لوبنان دووپات دەكاتەوە

    2025/ 09 /25 

    سەید حەكیم ئەركی بالیۆزی لوبنانی لە پتەوكردنی پەیوەندی دووقۆڵی بەرز دەنرخێنی و پالپشتی عێراقیش بۆ ئاسایش و سەقامگیری لوبنان دووپات دەكاتەوە

    رۆژی پێنجشەممە بەرواری 25ی ئەیلول بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی ئەلحەبحاب بالیۆزی لوبنان لە عیراق كرد بە بۆنەی تەواوبوونی كاری دیپلۆماسی لە عێراقدا.

    لەم دیدارە باسی كارەكانی بالیۆزكرا لەگەل ئەو ئەركەی ئەنجامی دابوو لە پێناو پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و لوبنان، سەماحەتی ئەو ئەركانەی بەرز نرخاند و  سوپاسی كردو هیوای سەركەوتنی لە ئەركی داهاتووی بۆ خواست.
    سەماحەتی سەید حەكیم لەهەمان كاتدا گوتی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری لوبنان لە بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەكەیە و داوای كرد ئاوارەكان بگەڕیندرێنەوە و شارەكان ئاوەدان بكرێنەوە و زیانلێكەوتوانیش لە دەستدرێژی ئیسرائیلی قەرەبوو بكرێنەوە.

    لەلایەن خۆیەوە بەڕێز عەلی ئەلحەبحابی بالیۆز بایەخی ولاتەكەی بە پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ عێراق لە سەرجەم بوارەكان دووپاتكردەوە و ئەوەش ئاسۆی هاریكاری فروانتر دەكات و خواستی هەردوو گەلی دۆست و براش پێشدەخات،لەهەمان كاتدا هەڵوێستەكانی عێراقی بۆ پالشتی لوبنان بەرز نرخاند.

    Related News