• سەید حەكیم لە دیوانی بەغدا بۆ هۆزەكان: هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە و پێویستی بە بەشداری كردنێكی هۆشیارانەیە بۆ گەرەنتی كردنی نوێنەرایەتی و سەقامگیری

    2025/ 09 /27 

    سەید حەكیم لە دیوانی بەغدا بۆ هۆزەكان: هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە و پێویستی بە بەشداری كردنێكی هۆشیارانەیە بۆ گەرەنتی كردنی نوێنەرایەتی و سەقامگیری

    لەچوارچێوەی كار و چالاكییەكانی بەغدا بۆ شێخ و پیاوەدیارەكانی هۆزەكان لە عێراق، سەماحەتی سەید  حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی رۆژی شەممە بەرواری 27ی ئەیلول ڕوونیكردەوە كە پەیوەندییەكان لەگەڵ هۆزەكانی عێراق پەیوەندییەكی بەتین و ڕەگدارە و هەروەها بۆماوەی باب و باپیرانە و بەشە میراتی كوڕ و نەوەكانە.

    سەماحەتی سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە فرەیی نیعمەتێكە لەلایەن خودای گەورەوە  بۆ عێراق و ستایشی قوربانییەكانی هۆزەكانی عێراقی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و باسێكی بیرەوەری  ئەو ڕكابەرییانەی كرد كە بنەماڵەی حەكیم بەرامبەر ڕژێمی زاڵمی پێشوو پێشكەشی كردبوو لەگەڵ ژمارەی ئەو شەهیدانەی كە بنەماڵەكە لەو ڕێگایە پیشكەشی كردبوو، سەماحەتی باسی شەهیدی نەتەوە حەسەن نەسروڵای كرد (نهێنی پارێزراو بێت) بەبۆنەی یەكەمین یادی شەهیدكردنی و پرسەی خۆی بەم بۆنە پر ژانە پێشكەشكرد.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە ڕێگای كاروانەكە هەمیشە بە خوێنی سەرکردە مەزنەکان زەمینەی بۆ خۆشكراوە، لەوانە ئیمامە پاکەکان و مەرجەعە گەورەكان و سەرکردە بەڕێزەکان،  سەید حەکیم باسی سروشتی هەڵوێستی عێراقی بەرامبەر پرسە ئیقلیمییەکان كرد و و ڕوونیکردەوە کە عێراق لەڕووی سیاسی و لەڕێگەی میدیاوە و لەڕووی هاوکارییە مرۆییەکانەوە مامەڵەی لەگەڵ مەسەلە ئیقلیمیەکاندا کردووە، بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ بەشدارییان تێدا بکات، هەروەها دووپاتیكردەوە کەپاراستنی ئەم هاوسەنگییە کارێکی زەحمەت بوو بەڵام بەهۆی ژیری و تێگەیشتنی گەلی عێراقەوە، ولات لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو بوو هەروەها ئاماژەی بەئاستەنگی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئەمنی عێراق کرد کە ئێستا لەدۆخێكی باشە ولەژێر كۆنترۆلدایە و هەروەها کرانەوەی عیراقیش بەڕووی ژینگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا گرنگی خۆی هەیە.

    سەید حەكیم ئاماژەی بەوەدا کە   ئێستاگرنگترین كار و پێشینەی هەموو شتێك پێنج ئەولەویەتی خزمەتگوزارییە کە ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و ژێرخانی ئابووری دەگرێتەوە، هەروەها داوای چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا و ئاو و دابینکردنی خواستی بەردەوام و داڕشتنی پلانی گونجاو له گه ڵ ڕێژەی خواست کرد،  هەروەها تیشکی خستەسەر گرنگی کەرتی تەندروستی و پەروەردە بەهۆی ڕۆڵیان لەبەخێوکردن و بایەخدان بەنەوەکان و ژێرخانی ئابووری و تەئکیدیشیکردەوە کەدابینکردنی خزمەتگوزاری و ڕەخساندنی هەلی کار وادەکات هاووڵاتیان زیاتر تێکەڵ بە نیشتمان و خاک و سیستەمی سیاسی خۆیان ببن.

    بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو زۆر گرنگ و یەکلاکەرەوەن و هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2005 ە کە بناغەی دیموکراسییان دانا، .
    لەبەر ئەوەی ئەم هەڤلبژاردنە دەمانگوازێتەوە بۆ قۆناغی سەقامگیری بەردەوام بەمەرجێك بەشداری كردن بەرفراوان و كاریگەر و ژیرانە بێت و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی نوێنەرایەتی سیاسی مافێكی كەسی نییە بۆ تاك بەڵكو مافێكە بۆ پێكهاتە و پێگەی كۆمەلایەتی و سیاسی و ئاماژەی كرد كە بەشداریكردن گەرەنتییە بۆ مافی بەشداریكەران و ئەوانەی بایكۆتیان كردوە لەیەك ساتدا، ڕوونیشی كردەوە گە دەبێت دەنگ بەكەسی باش لە لیستی باش بدرێت و لەكۆتاییش سەماحەتی داوای كرد ریزبەندێكی یەكگرتوو بۆ مووچەی فەرمانبەران هەبێت تا دادپەروەری هەبێت و هیواشی خواست دێدێكی سەرتاسەری بخرێتە ڕوو بۆ  ئەو كارە بەپێی تواناكانی دەوڵەت و هەروەها دەكرێت پارەكانی عێراق بەشتی باش وەبەرهێنانی پێ بكرێت بۆ ئەوەی سوودی زیاتری بۆ تواناكانی ولات هەبێت.

    Related News