سەید حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر لەپێشچاوگرتنی بەرژەوەندی عێراق و ڕەتكردنەوەی لابردن و پتەوكردنی هاوبەشی نیشتمانی
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەئامادەبوونی كۆمەڵێك لە شیخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی ئەلبو عرێف بەنی حەسەن لەپارێزگای نەجەفی ئەشرەف لەوێ گرنگی سەرخستنی بەرژەوەندی عیراقی دووپاتكردەوە لە سایەی ئەو دۆخەی ناوچەكانی دەوروبەری عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت.
سەماحەتی داوای كرد كرانەوە بەڕووی هەمووان هەبێت لە ناوەوە و دەرەوە و گوتیشی ڕەتی دەكەمەوە بنەمای لابردنی یەكێك یان لایەنێك لەنێو عێراق و دەرەوەش و ئاماژەی كرد كە بیرۆكەی ڕاگرتن هەمووان ئاسوودە دەكات و ئاسۆی هیوای تازە ژیانی هاوبەش دەرەخسێنێت.
سەماحەتی سەید حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەسەر چەندین ئاستەنگدا زاڵ بووە کە یارمەتیدەر بووە بۆ بەهێزبوونی، سوپاس بۆ خوای گەورە و ڕێنمایی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و پێگەی سەرکردە سیاسییەکان و هۆشیاری و ئازایەتی راستەقینەی هۆزەكانی عێراق و ڕوونیشیکردەوە کە ئەم ئاستەنگیانە ئەمنی و سیاسی و کۆمەلایەتین.
بەڕێز سەید حەكیم ڕوونیشیکردەوە کە هەڵبژاردنی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە نێوان سەقامگیریی لاواز و سەقامگیریی بەردەوام و داوای گرتنەبەری تیۆری کۆنتڕۆڵکردن و پتەوکردنی هاوبەشی نیشتمانی لە ناوخۆ و دەرەوە کرد، نەک دوورخستنەوە و ڕەتکردنەوەی ئەوانی دیكە.
لەكۆتاییدا ئاماژەی بەسروشتی کەرتی پەروەردە دا و ئاماژەی بەوەدا کە لەئاستی دامەزراوەکان و پرۆگرامەكان و شێوازەکانی فێرکردن و دەستەی پەروەردەیی زیانی پێدەگات و داوای بەهێزکردنی خەڵکی ئەم کەرتە گرنگە و چڕکردنەوەی هەوڵەکانی لەڕۆژانی ماوەدا بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان کرد..