• ؤسەید حەكیم لە میسان: عیراق بۆ هەموو رۆڵەكانییەتی و پێكهاتەی گەورەش بەرپرسیارێتی گەورە دەگرێتە ئەستۆ

    2025/ 11 /02 

    ؤسەید حەكیم لە میسان: عیراق بۆ هەموو رۆڵەكانییەتی و پێكهاتەی گەورەش بەرپرسیارێتی گەورە دەگرێتە ئەستۆ

    لەپارێزگای میسان،  بێشكەی مێژوو و شارستانیەت و هۆزە عەرەبییە رەسەنەكان و سەنتەری پیاوان و هێز و بەهرە و فرەیی دانیشتوان و مەزهەب، میسانی هۆڕەكان و یەدەگی نەوتی و پاڵەوانێتی و سەخاوەت، بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە كەرنەفالێكی گەورە بۆ هەوادارانی گوتی : پەیوەندیمان بە خەڵكی میسانی خۆشەویست وەك پەیوەندی باوكان و باپیران وایە ئەوە میراتی رۆڵەكان و نەوەكانە.

    بەرێز حەكیم ساڵەکانی جیهاد و بەرگریکردن لە خاک و شەرەف و پیرۆزی وەبیرخستنەوە، ئەمەش ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی کە عێراقی ئەمڕۆ خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات و دیاری دەكات کێ نوێنەرایەتی دەکات، کە ئەمەش نیعمەتێکی گەورەیە، "بۆیە جەختیكردەوە لەسەر گوتەی (بەفیڕۆ مەدە) کە ئەم دروشمە بەرزنرخاندنی دۆخەکە و بیرهێنانەوەی تەنگانە و خوێنڕشتنەکانە، و بانگەوازێکە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان.

    بەڕیز سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە میانڕەوی هێزە نەک لاوازی و نیشتمانپەروەری بنەمایەکی باڵاترە لە هەر ڕەچاوکردنێکی دیكە، سەماحەتی ڕوونیكردەوە کە عێراق بۆ هەموو خەڵکەکەیەتی، و گەورەترین پێکهاتە گەورەترین هاوبەشە، و گەورەترین ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی هەیە...

    سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتان بە دیدگا، پلان، بەرنامە و پیاوی کارامەیی و داهێنەر دروستکراون، ئاماژەشی بە دەستپێشخەری چاکسازی گەورە دەکەن، کە زۆربەیان لەلایەن پیاوانی پاشخانی جیاوازەوە جێبەجێکراون، پێوەرە بنەڕەتییەکەش خزمەتکردنی خەڵکەکە دەبێت.
    هەروەها جەختی لەپاڵپشتی كشتوكاڵ و گەشتیاری و تەكنەلۆژیا و پیشەسازی و وەبەرهێنان هەروەها جەختی كردەوە كە ئەو پێنجینە گەشەپێدانە لەسەر میسان جێبەجێ دەكرێت.

    بەرێزی گوتیشی لە هەر بارودۆخێکدا داوای بەردەوامبوونی کشتوکاڵ دەكەین، دانوستان لەگەڵ وڵاتانی سەرەوەدا كراوە بۆ گەرەنتیکردنی پشکی ئاوی عێراق، وەرگرتنی شێوازی ئاودێری دروست و بەکارهێنانی ژیرانەی ئاو، جگە لە وەبەرهێنان لە ئاوی ژێر زەوی و ئاوی دەریا، وەک چارەسەرێکی واقیعی بۆ قەیرانی ئاو، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی مارشەکان و بەردەوامبوونیان لە خۆراکدان بە ئاو كرا.

    لە هەمان چوارچێوەدا، سەید حەكیم  داوای وەستاندنی ململانێی خێڵەکی و کۆتایی هێنان بەو جۆرە كێشانەی كرد، چونکە ئاسایش و ژیانی عێراقییەکان هێڵێکی سوورن کە نابێت ببڕدرێت، هەروەها ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ناوچەکە کرد و چۆن عێراق مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد بەبێ ئەوەی خۆی تێوە بگلینێت، ئەوەش بەهۆی ڕێنماییکردنی دەسەڵاتی باڵای ئایینی و حیکمەتی سەرکردە سیاسییەکان و هۆشیاری و سوارچاکی هۆزە ڕەسەنەکانی عێراق بەدی هاتوە...

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پارەداركردنی هێزەكانی میارەوی ڕێگایەكە بۆ پێشكەوتنی عێراق و گرنگە دەنگ بەوانە بدرێت كە دەتوانن پارێزگاری لە ولات بكەن، جەختیشی كردەوە كە دەبێت خزمەتی هاولاتیان لەهەموو دۆخێك بكرێت و ئاماژەی كرد كە پالێوراوانی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی كەسایەتی زۆر بەخزمەت و خاوەن مێژوون لە كاركردن و خزمەتكردنی گشتی.
     

    Related News