• سەید حەكیم لە میسان : هاوپەیمانێتی دیدێكی ڕوونی هەیە بۆ پێشكەوتنی عیراق وبەدیهێنانی سەقامگیری

    2025/ 11 /02 

    سەید حەكیم لە میسان : هاوپەیمانێتی دیدێكی ڕوونی هەیە بۆ پێشكەوتنی عیراق وبەدیهێنانی سەقامگیری

    لەمیانیە چاوپێكەوتنی لەگەڵ پاڵێوراوانی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ستایشی ئەو ئەركەی كرد كە لەپێناوی سەرخستنی پرۆژەی هاوپەیمانێتی دەدرێت و ئاماژەی كرد بە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە و چۆنیەتی مامەڵەی عێراق لەڕووی سیاسی ومیدیایی و مرۆیی بێ ئەوەی تێوە بگلێت.

    سەماحەتی روونیكردەوە كە دەرچەكانی هەڵبژاردنی داهاتوو بەشداری دەكات لەسەقامگیری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەی بەهۆی دیدی روونی پرۆژەكە بۆ هەستانەوەی عێراق و بردنی بەرەو پێشەوە بەشێوەیەكی گشتی.

    گوتیشی سەرفكردنی پارە نابێتە گەرەنتی بۆ بەدەستهێنانی دەنگ و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پاكی و پابەند بوونی نیشتمانی، .
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بەشێك لە بە ئامانجكردنی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەخوێن رشتن تێوە نەگلاوە و ئەویش بەهەمان شێوە وەلامی ئەوانە ناداتەوە كە دەیكەنە ئامانج بەڵكۆ لەڕێگای گوتە و قسە و رای بەرامبەر دەبێت، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە هەولەكان چڕ بكرێنەوە بۆ بۆ ئەوەی بە ئامانجی دیاری كراو بگەین و پێویستیشە كارەكە بەتەواوی لەپێناو خودا و بەرژەوەندی نیشتمان بێت.

    سەماحەتی سەید حەكیم داوای بیرکردنەوەیی لە دەرەوەی چوارچێوە و دروستکردنی میتۆدی نوێی کرد کە بتوانێت گۆڕانکاری بهێنێتە کایەوە و خۆی لە ناکۆکی و ململانێی نێوان ڕکابەران دوور بخاتەوە و کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ جەماوەر بپارێزێت و لەبەردەم خودا و دەنگدەران بەو کارە پابەند بێت.

    هەروەها جەختی لەسەر پتەوکردنی سەقامگیریی سیاسی وڵات و ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری و دارایی و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان كردەوە یلەوانە ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و ژێرخانی ئابووری و پاراستنی بەهای ئایینی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان..
    لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەموو پاڵێوراوەكان براوەن، براوە شەرەفی خزمەتكردنی خەڵكی پێ دەبەخشرێت و ئەوی دیكەش بەشداری دەكات لە خزمەتكردنی هاوڕێیانی، هەروەها داوای كرد براوەكان بە هۆشیارییەوە خزمەتی سەرجەم ناوچەكان بكەن بێ جیاوازی، جەختیشی كردەوە كە پێویستە پرۆژەی دیاری كراو لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت و ئەوان دەبێت شایەتی سەركەوتن و سەرچاوەی فەخری خەڵكانی میسان و هەموو عێراق بن.

    Related News