سەید حەكیم چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانێتی خەدەمات دەكەوێت و گرنگی یەك هەڵوێستی و خێراكردن لە تەواو كردنی شایستە دەستوورییەكان دووپات دەكاتەوە
لەمیانەی گفتوگۆ كردن لەگەڵ لەگەڵ هێزە سیاسییەكان بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی بە بەڕیز شبل ئەلزەیدی سەرۆكی هاوپەیمانێتی خەدەمات كەوت، لەم دیدارە باسی سروشتی دۆخی سیاسی ولات و شایستەكانی داهاتوو كرا، بەتایبەتی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، لەگەڵ جەختكردن و پابەندبوون بە كات و ساتە دەستوورییەكان.
لەم دیدارە بەڕێز حەكیم گوتی عێراق ئەرێنییەكان كەڵەكە دەكات و لە سەقامگیری هەمیشەیی نزیك دەبێتەوە و گوتیشی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە بەهۆی ڕێژەی بەرزی بەشداربوون وەك پەیامێك وابوو كە هاتە پاڵ
پەیامە ئەڕینییەكانی دیكە كە عێراق بەرەو چەندین لایەن هەڵیدا.
.هەروەها لەم دیدارە گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستەكان دووپات كرایەوە لەگەڵ یەكریزی چوارچێوەی هەماهەنگی بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە چاككردنی سروشتی ئابووری و پاڵپشتی حكومەتە نێوخۆییەكان و دابین كردنی هەلی كار كە كاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی هاولاتیان هەیە.