سەید حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالی دەكات و لەگەڵی پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و سەقامگیری سیاسی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكات
بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز نیكۆلۆ فۆنتانۆ باڵیۆزی ئیتالیا لە بەغدا كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو ولات كرا لەگەڵ پێشهاتی سیاسی لە عێراق و ناوچەكە.
هەروەها لەم دیدارە باس لە ئاسۆی پتەوكردنی پەیوەندی عێراقی و ئیتالی لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری و گەشتیاری لەتەك ئەزموون لە دۆسێیەكانی كە جێی بایەخی هاوبەشن كرا بەشێویەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەش نێوان هەردوو گەلی دۆست بكرێت.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پەیامەكانی چاكبوونەوە كەسروشتی عێراقی دوای بەدیهاتنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی لەگەڵ پەیامەكانی پاش هەڵبژاردن كە پەیوەستە بەڕێژەی بەرزی دەنگدەران و ئاستی رەزامەندی لەسەر ئەنجامەكان و دەوردانی گەلی عێراق بۆ سیستەمی سیاسی كەئەوەش تیشكدانەوەی ئەزموونی دیموكراسیی و ڕێرە وی دەوڵەتە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی.
سەماحەتی سەید حەكیم گرنگی پابەندبوونی بە كات وساتە دەستوورییەكان دووپاتكردەوە، بۆ تەواوكردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و داوای كرد حكومەتی داهاتوو بەشێویەك بێت كە توانای هەبێت خزمەتگوزاری پێشكەش بكات و هەلی كار دابین بكات و خواستی گەل بەدی بهێنێت و لەسەر چاكسازی ئابووریش بەردەوام بێت، لەبەر ئەوەی عێراق پێویستی پێیە لە قۆناغی داهاتوودا.
لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پەیرەوكردنی گفتوگۆ وەك كۆڵەكەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان ڕزگاركردنی ناوچەكە لە پەرەسەندن بۆ ئەوەی ئاسایشی گەلانی ناوچەكە پارێزراو بێت و گەشەپێدان و سەقامگیری بەردەوام بێت.