• سەید حەكیم چاوی كەوت بە سەرۆكی جووڵەی نەوەی نوێ و گرنگی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكان و تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكانی دووپاتكردەوە

    2026/ 01 /20 

    سەید حەكیم چاوی كەوت بە سەرۆكی جووڵەی نەوەی نوێ و گرنگی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكان و تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكانی دووپاتكردەوە

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە نووسینگیە خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز شاسوار عەبدولواحیدی سەرۆكی جووڵەی نەوەی نوی كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی ولات و شایستەكانی داهاتوو كرا لەمیانەی ئەو ڕكابەرییانەی عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت.

    سەماحەتی داوای كرد یەكڕیزی لە نێوان هێزە سیاسییەكان هەبێت و گوتیشی ئەوە لەبەرژەوەندی عێراق و گەلەكەیەتی و بەشداریش دەكات لە پتەوكردنی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی .

    .سەماحەتی جەختی كردەوە لەهەمان كاتدا لەسەر پێویستی تەواوكردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و پابەندبوون بە كات وساتە دەستوورییەكان، داواشی كرد رۆلی ئەنجومەنی وەزیران ئەكتیڤ بكرێت لەهەردوو رووی تەشریعی و چاودێری بە پێیەی كۆڵەكەیەكی سەرەكی بنیاتنانی دەوڵەت و چەسپانی ڕیرەوی دیموكراسیەتە.

    Related News