• سەید حەكیم و خەزعەلی گرنگی خێراكردن لە دامەزارندنی حكومەتێكی بەهێز و كارامە و پاڵپشتی ئاگربەسێكی هەمیشەیی دووپات دەكەنەوە

    2026/ 04 /29 

    سەید حەكیم و خەزعەلی گرنگی خێراكردن لە دامەزارندنی حكومەتێكی بەهێز و كارامە و پاڵپشتی ئاگربەسێكی هەمیشەیی دووپات دەكەنەوە

     

    بەرێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەرێز شیخ قەس ئەلخەزعەلی ئەمینداری گشتی رەوتی عەسائیبی ئەهلی هەقی كرد.

    هەردوولا باسی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكەیان كرد و دووپاتیان كردەوە كە پێویستە خێرا بكرێت لەپێكهێنانی حكومەتدا و لە دانانی بەرنامەیەكی حكومی كە چارەسەری ڕكابەرییەكانی عێراقی لەم قۆناغە و قۆناغی داهاتووشی لەخۆوە گرتبێت.

    هەروەها هەردوو لا دووپاتیان كردەوە كە پێویستە حكومەتی داهاتوو بەهێز و كارامە بیت و لەسەر ڕێرەوی خزمەتگوزاری بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بەرنامەكەی سوودانی دەستیپێكرد پتەوتری بكات و تەواوی بكات..

    لەسەر ئاستی ناوچەكە هەردوو لا داوایان كرد ئاگر بەسێكی هەمیشەیی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی هەبێت و ململانێ بەكۆتا بێت، هەروەها بگەنە ئاگربەسێك كوە جێی رەزامەندی هەموو لایەنەكان و سەروەری هەمووانیش پارێزراو بێت تا هێوری و سەقامگیری بگەڕێتەوە ناوچەكە و دووپاتیشی كردەوە كە ئەوە بەشەڕ ئەنجام نادرێت بەڵكو بە وەستانی شەڕ و نەهێشتنی پەرەسەندن و گفتوگۆ كردن دەكرێت.

    Related News