• سەید حەكیم گرنگی هاوبەشییە ئابوورییەكان  بۆ باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا دووپات دەكاتەوە و باسی پێكهێنانی حكومەت و پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەكە دەكات

    2026/ 04 /30 

    سەید حەكیم گرنگی هاوبەشییە ئابوورییەكان بۆ باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا دووپات دەكاتەوە و باسی پێكهێنانی حكومەت و پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەكە دەكات

     

    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەرێز كلیمنس سمتنەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە بەغدا گەوت و لەم دیدارە باس لە كۆمەڵیك تەوەری گرنایشی پێگەی گ كرا، كە گرنگترنینیان پێكهێنانی حكومەت و پەیوەندی دوو لایەنی و هاوەبەشییە ئابوورییەكان كرا و سەماحەتی ستایشی پێگەی ئابووری یەكتێكی ئەوروپای كرد و هیوای خواست هاوبەشی ئابووری لەگەڵ یەكێتییەكە بۆ ماوەی درێژ خایەن بەردەوامی هەبێت، بۆ ئەوەی سوودی بۆهەموو لایەك هەبێت.
    . سەماحەتی ئاماژەی بەپێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە کرد و تەئکیدیشیکردەوە کەعێراق لەکۆتاییهێنان بەبنبەستی سیاسی بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەتەواوبوونی مافە دەستوورییەکان لەڕێگەی پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەت بە هاوولاتیان بکات نزیک دەبێتەوە و جەختیشی لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی گرفتە دارایی و ئابوورییەکان و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کردەوە.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ گەڕاندنەوەی هێوری و كە سەقامگیری بۆ ناوچەكە و دووپاتی كردەوەش كە ئەوە تەنها لە ڕێگای وەستاندنی شەڕ و دانیشتن لەسەر میزی گفتوگۆ ئەنجام دەدرێت.

    Related News