• سەید حەكیم گرنگی خێرا پێكهێنانی حكومەت و ئەكتیڤكردنی كاری نوێنەران بۆ پاڵپشتی پارێزگاكان تەشریع كردنی یاساكان دووپات دەكاتەوە

    2026/ 05 /11 

    سەید حەكیم گرنگی خێرا پێكهێنانی حكومەت و ئەكتیڤكردنی كاری نوێنەران بۆ پاڵپشتی پارێزگاكان تەشریع كردنی یاساكان دووپات دەكاتەوە


    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كەوت و لەم دیدارە باس لەپێشهاتە سیاسییەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و شایستەكانی داهاتووكرا.

    سەید حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ عەلی زەیدی دووپات كردەوە بۆ ئەوەی بەزووترین كات پێكبهێنێت و ستایشی رۆڵی پەرلەمانیشی كرد بەهۆی بەشداری كردنی لەسەقامگیری ولات لەسەر هەموو بوارەكاندا.

    سەماحەتی باسی گرنگی كاری نوێنەرانی كرد لە بەدواچوون بۆ دۆخ و سروشتی پارێزگاكان و داواكردنی مافەكانیان و پاڵپشتی كردنی حكومەتە نێوخۆییەكان و دووپاتی كردەوەش كە تەشریعكردنی یاساكان پێویستە بەتایبەتی ئەوانەی لە خولەكانی پێشووی پەرلەمان ماونەتەوە، زیاتریش ئەوانی راستەوخۆ بە هاولاتی و بونیاتنانی دامودەزگاكان پەیوەستن.

    Related News