سەید حەكیم داوا لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دەكات بەرپرسیارێتییەكان هەڵگرێت لە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز تسوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق كرد، ئەوەش لە كۆتایی ئەركە دیپلۆماتیەكەی لە عێراق دێت.
لەم بارەیەوە لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و پەیجین كرا و سەید حەكیم گوتی پەیوەندی عێراق و چین لە دوورە دیپلۆماتییەكەی زۆر زیاترە و قووڵكردنەوەی ئەو پەیوەندییەش ئەركێكە بەسەر بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست دەیسەپێنێت.
سەبارەت بەدۆسێی عێراقی، سەماحەتی سەید حەكیم ڕایگەیاند كە عێراق قۆناغی داخرانی سیاسی تێپەڕ كرد بە راسپاردنی بەڕێز عەلی زەیدی و دووپاتی كردەوەش كە گرنگترین كاری ئەو قۆناغەش ئێستا دەستپێدەكات بە پاڵپشتی كەسی ڕاسپێردراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە دارایی و ئابووری كە ئەوەش هەڵوێستێكی سیاسی نییە بەلكو تاقیكردنەوەیەكی جیدییە بۆ كوتللەكان بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتی.
لەسەر ئاستی ناوچەكە، سەماحەتی سەید حەكیم بەرپرسیارێتی چەسپانی ئاشتی خستە سەر ئەستؤی وڵاتانی جیهان و گوتی (پەرەسەندن هیچ ئەمن و ئاسایش بەرقەرار ناكات بەڵكو قەیڕان دەهێنێتە كایەوە كە سنوور دەبەزێنێت و هەمووان بێ جیاوازی دەگرێتەوە، داواشی لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەشداری ڕاستەقینە لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بكات بەر لەوەی قەیڕانەكە دوورییەكی دیكە وەربگرێت كە هیچ كەس پێی چارەسەر نەكرێت.