• سەید حەكیم گرنگی بەردەوامبوون لەپرۆژەكانی بەداتاكردن و نوێكردنەوەی سیستەمی دارایی لە عێراق دووپات دەكاتەوە

    2026/ 05 /30 

    سەید حەكیم گرنگی بەردەوامبوون لەپرۆژەكانی بەداتاكردن و نوێكردنەوەی سیستەمی دارایی لە عێراق دووپات دەكاتەوە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بە بەڕێز فالح ساری وەزیری دارایی عێراق كەوت و لەم دیدارە باس لە دۆخی دارایی عێراق كرا لە سایەی قەیڕانی دارایی كە بەهۆی ڕكابەرییەكانی وەك سستی هەناردەكردن نەوت و دەروازە سنوورییەكان ڕووبەڕووی دەبینەوە.

    لە میانەی دیدارەکەدا، بەڕێز سەید حەكیم جەختی لە گرنگی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی و هاندانی کەرتە بەرهەمدارەکان کردەوە، هەروەها داوای لە بانکەکان کرد کە ڕۆڵێکی کارا لەم بوارەدا بگێڕن، جگە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی بچووکی گەنجان وەک بزوێنەرێکی سەرەکی بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار.

    هەروەها داوای بەردەوامی پڕۆژەکانی بەداتاكردن و مۆدێرنکردنی سیستەمی بانکی و پەرەپێدانی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کرد و جەختی لەسەر پێویستی پشتگیریکردنی حکومەتە ناوخۆییەکان و خەرجکردنی مووچە و یەکلاکردنەوەی پارەدان بە جووتیاران و بەڵێندەران لە کاتی خۆیدا کردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە ڕاستەوخۆ بەشدارە لە هاندانی ڕۆیشتنی سەرمایە و ڕاكێشانی بەرهەمهێنان...

    Related News