• سەید حەكیم: قەیڕانی ئێستا هەلێكە بۆ دوور كەوتنەوە لە ئابووری تاك داهات و بنیاتنانی ئابوورییەكی بەرهەم هێن

    2026/ 06 /03 

    سەید حەكیم: قەیڕانی ئێستا هەلێكە بۆ دوور كەوتنەوە لە ئابووری تاك داهات و بنیاتنانی ئابوورییەكی بەرهەم هێن


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەولەت، لە سەرەتای سەردانی پارێزگای موسەننا چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر موهەند ئەلعەتابی كەوت و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەڕێوەبەری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كەوت لەگەڵ سەركردایەتییە ئەمنییەكان و پیرۆزبایی جەژنی غەدیری لێكردن.

    سەماحەتی ئاماژەی بۆ سروشتی دۆخی سیاسی كرد كە هاوكات بوو لەگەڵ پێكهێتانی حكومەتی نوێ و هەڵوێستی عێراقییەكانی بۆ ئەم دەستكەوتە نیشتمانییە بەرز نرخاند كە خۆی لە هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە بەرجەستە كرد لەگەڵ ڕادەستكردنی ئاشتیانەی دەستەڵات و هێشتنەوەی كێشەكان لە چوارچێوەی یاسایی و سیاسی و دەستووریدا.

    سەماحەتی ڕوونیشیکردەوە، كەچوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر لە جارێک لەسەر کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران ڕێککەوتبوو، تا ئەوکاتەی کۆدەنگی لەسەر کاندیدکردنی بەڕێز ئەلزیدی یەکلایی بووەوە، کە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی پێسپێردرابوو، جەختیشیکردەوە کە پابەندبوون بە ڕێبازی دیموکراسی دەستکەوتێکی ڕاستەقینەیە کە شانازیی بۆ سیستەمی سیاسی دەکرێت..

    بەڕێزیان داوای تەواوکردنی کابینەکەی کرد، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی شەڕی بەردەوامەوە، بەو پێیەی داخستنی گەرووەکان و وەستانی هەناردەکردن بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی داهاتی نەوت، کە بە سەرچاوەی سەرەکی بودجەی گشتی دادەنرێت..
    . سەید حەكیم هیوای خۆی دەربڕی کە گفتوگۆ بەردەوامەکان ببنە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیری و بەدەستهێنانی چارەسەری بەردەوام و دادپەروەرانە، هەروەها جەختیشی لە گرنگی چارەسەرکردنی دۆخی سەختی دارایی عێراق کردەوە و داوای خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە کاتی خۆیدا كرد لەگەڵ یەکلاکردنەوەی باجی نەدراو بە جووتیاران و بەڵێندەران هەروەها داوای کەمکردنەوەی خەرجییەکان و گرنگیدان بە کەرتەکانی بەرهەمهێنانی کرد.
    .
    . سەماحەتی ستایشی هەوڵەکانی پارێزگای موسەننای کرد لە ڕاکێشانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و داوای بەردەوامی کارکردنی لەسەر گەشەپێدانی شارەکان و پاڵپشتیکردنی پارێزگاکان کرد، هەروەها لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەرێزیان جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی کەشێکی ئەرێنی لەگەڵ کۆمەڵگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوە، هەروەها ستایشی ئەو هەنگاوانەی کرد کە بەرەو چەسپاندنی چەک لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا گیراونەتەبەر، هەروەها هەڵوێست و بەیاننامەی ئەم دواییەی چوارچێوەی هەماهەنگی، دووپاتیکردەوە کە ئەم هەنگاوانە بە ئاراستەیەکی دروستدا دەڕۆن و مژدەی داهاتوویەکی باشترن...

    Related News