• سەید حەكیم پێشكەوتنی كەرتی نەوتی و نیشتەجێكردن لە موسەننا بەرز دەنرخێنێت

    2026/ 06 /03 

    سەید حەكیم پێشكەوتنی كەرتی نەوتی و نیشتەجێكردن لە موسەننا بەرز دەنرخێنێت


    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە پرێس كۆنفرانسێك لە پارێزگای موسەننا پیرۆزبایی جەژنی غەدیری لە ئامادەبووان كرد و هەروەها نوێنەرایەتی كردنی پارێزگایەكەی لەڕێگای وەزارەتی دارایی بەرز نرخاند.

    سەماحەتی ستایشی دۆخی موسەننای كرد لەگەڵ ئەركی وەبەرهێنان و لەگەڵ ئەو پێشكەوتنەی لەكەرتی نەوتی و دابین كردنی پارچە زەوی بۆ نیشتەجێبوون دابینی كردوە، ئەو رۆڵەی بە گرنگ وەسفكرد بۆ دابین كردنی هەلی كاریش بۆ هاوڵاتیان، هەروەها سوپاسی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و حكومەتی خۆجێی كرد، بەهۆی ئەو ئەركەی پێشكەشی دەكەن بۆ خزمەتكردنی موسەننا و رۆلەكانی. 
    سەماحەتی باسی دەستپێشخەری ڕیحابی موسەننای كرد و ئاماژەی كرد كە بەرهەمی پارێزگایەكە بە كوالیتی بەرز و جۆری باش ناوی داوەتەوە، بەلام پێویستە زیاتریش پێش بخرێت و ئاستی باشتر بكرێت.

    لەسەر ئاستی سیاسی سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گفتوگۆیەكانی ئێستا بۆ پڕكردنەوەی كابینەكانی دیكەی حكومەت بەردەوامە هەروەها ستایشی ئەو هەنگاوانەی كرد كە بۆ سنوورداركردنی چەك بەدەست دەوڵەت و ئەو هەنگاوانە بە دەستووری و یاسایی لە قەڵەمدا.

    Related News