سەید حەكیم: شیاندنی لاوان و پاڵپشتی كردنی پرۆژە بچووكەكان كلیلی ڕووبەڕووبوونەوەی بێكارییە
لەمیانەی چالاكییەكانی دیوانی بەغدا، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێك نوخبە و بەهرەمەندی ئافرەتان، لەم دیدارەدا باس لە چەندین دۆسێی نیشتمانی و گەشەپێدان و سیاسی كرا.
لە میانی دیدارەکەدا بەڕێز حەکیم جەختی لە گرنگی ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگادا کردەوە و ئاماژەی بەو ئاستەنگە قورسانەی عێراق کرد کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، لەوانە شەڕ و گەمارۆ ئابوورییەکان و تیرۆر، هەروەها خوازیاری پێگەیاندنی نەوەی نوێ بوو سەبارەت بەو قۆناغە تاریکە و دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو دژ بە گەلی عێراق.
.
بەڕێز حەکیم جەختی لە شانازیی خۆی کردەوە بە دەستکەوتی دیموکراسی لە عێراق سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکان، جەختی لەوەش کردەوە کە بنیاتنانی دەوڵەت دەروازەی ڕاستەقینەی عێراقێکی بەتوانا و بەهێزە کە تاکە لێهاتووەکان بگەنە پێگەی بڕیاردان ، هەروەها داوای لە کەسانی لێهاتوو کرد کە چارەسەری واقیعی و پراکتیکی بخەنەڕوو...
سەبارەت بە گەشەپێدان، بەڕێزیان داوای هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نیشتمانی کرد لە ڕێگەی هاندانی کەرتە بەرهەمدارەکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆژیا، دوورکەوتنەوە لە دەوڵەتی کرێچی و تاكە داهات، هەروەها گرنگیدان بە ئاژەڵداری وەک بەشێک لە سیستەمی ئاسایشی خۆراک، و دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ قەیرانی کارەبا...
بەڕێز حەکیم جەختی لە گرنگی پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و ڕاهێنانی گەنجان کردەوە بەگوێرەی پێداویستییەکانی بازاڕی کار، هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار لە ڕێگەی پڕۆژەی بچووکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بێکاری، ئاماژەی بەوەشکرد، کاری سیاسی وەک هەموو کارەکانی ترە و پێویستە بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتیەوە جێبەجێ بکرێت....