سەید حەكیم گرنگی پێشخستنی نۆپی پێی عیراق و بایەخدان بە لاوان دووپات دەكاتەوە بۆ ئامادەكاری بۆ شایستەكانی داهاتوو
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز یونس مەحموود سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی كرد و لەم دیدارە باسی گرنگی رۆڵی وەرزش لە بەرزكردنەوەی ئاڵای عێراق لە بۆنە نێو دەوڵەتییەكان كرد و باس لە پێشخستن و بایەخ پێدان بە ئاستەكانی دیكەی لاوان و تازە پێگەیشتوان بدرێت لەبەر ئەوەی ئەوان بنچینەی هەڵبژاردەكانی عێراق دەبن.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێشخستنی خولی عێراقی و بایەخدان بە ژێرخانی وەرزشی و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی جیاجیا بۆ پاڵپشتی یانە و هەڵبژاردەكان بێ دەولەت كە ئێستا لە دۆخێكی دارایی خراپ تێپەڕ دەبێت بەهۆی ڕووداوەكان و كەمی هەناردە كردنی نەوت و جەختیشی كردەوە كە پێویستە هەڵبژاردەی عێراق پالپشتی تەواو بكرێت لە هەردوو پاڵەوانێتی داهاتوو لە جامی كەنداو و جامی ئاسیادا.
بەڕێز حەكیم جەختی لە گرنگی ئاستی یەکگرتوو لە نێوان فیدراسیۆنی تۆپی پێ و لیژنەی ئۆڵۆمپی و وەزارەتی لاوان کردەوە، لەگەڵ پێویستی پەروەردەکردن و دۆزینەوەی بەهرەمەندەکان، باشترکردنی دۆخی پزیشکی وەرزشی و سوودوەرگرتن لە شارەزایی نێودەوڵەتی لە دامەزراندنی سەنتەری چارەسەری ئاست بەرزی جیهانی.