سەید حەكیم لە تاجی: یەكڕیزی نیشتمانی و پالپشتی چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی كۆلەكەی سەرەكی تێپەڕكردنی ڕكابەرییە ئابوورییەكانن
لەقەزای تاجی لە بەغدا، سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی كەوت بە كۆمەڵێكی زۆر لە پیاوە دیارەكان و شێخەكانی تاجی و تارمییە، سەرەتا سەماحەتی ستایشی ئەرك و رۆڵی كوڕانی تاجی و تارمییەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كرد و پرسەی خۆی بەبۆنەی یادی شەهید بوونی ئیمامی حەسەن (سڵاوی لێ بێت) ئاراستەكردن.
بەڕێز حەكیم ئاماژەی بە مەینەتییەكانی ئەو كرد لە سەركردایەتی نەتەوەیەكی هیلاك و دابەش بوو كە چەندین قەیرانی دەروونی و سیاسی و كێشەی كۆمەلایەتی هەبوو لەلایەن لایەنگرانی جگە لە توندرەوی خێڵچی و چەندین هۆكاری دیكە كە بوە هۆكاری دروستكردنی دۆخێكی سەخت لەنێو سوپای ئیمامی حەسەن (خوا لێی ڕازی بێت).
.
بەڕێزیان ئاماژەی بە فرەیی عێراق کرد و بە سەرمایەیەکی گەورە و گرنگ زانی و هەروەها داوای پاراستنی عێراقی کرد بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی بۆ نەوەکانی داهاتوو بگوازرێتەوە، سەید حەكیم ئاماژەی بەو دۆخە سەختە کرد کە عێراق بە هۆی ڕووداوە ناوچەییەکان و دابەزینی هەناردەکردنی نەوت کە گرنگترین پێکهاتەی بودجەی عێراقە، بەخۆیەوە دەبینێت، گوتیشی ڕووداوە ناوچەییەکان كاریگەری خراپی لەسەر عێراق هەبووە و هۆکاری دابەزینی پێدانی کارەباشی بۆ کەمبوونەوەی هاوردەکردنی گاز لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەڕاندەوە و داوای کرد بە کەمترین زیان چارەسەری قەیرانەکە بکرێت.
.
. بەڕێز حەکیم دووپاتیکردەوە کە ئاستەنگە ئابوورییەکان بەشداربوون لە دامەزراندنی بەڕێز ئەلزیدی، بە لەبەرچاوگرتنی شارەزایی لە بواری ئابووری و توانای پێشکەشکردنی چارەسەری داهێنەرانە، لەوانە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ بەرزکردنەوەی داهات و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ کەرتی نەوت بۆ گەیشتن بە ئامانجی خوازراو، هەروەها جەختی لە پێویستی تێگەیشتن لەو ڕێوشوێنانە و پشتگوێخستنی ئەو هەڵمەتە میدیاییەی کە هەوڵی کەمکردنەوە و گومانکردنیان دەدات، ڕوونیکردەوەش کە کارەبا لە پێشینەی کارەکانی حکومەتەکەی بەڕێز ئەلزیدییە و هەوڵی بەرچاو بۆ چارەسەرکردنی دەدات..
.
لەكۆتاییدا سەماحەتی سەید حەكیم پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپاتکردەوە و هەندێک حاڵەتی بە دزییەکی سیستماتیکی وەسفکرد، داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد تاکە گەندەڵەکانی ئاست بەرز بکەنە ئامانج و دەستخۆشی لەو هێزە سیاسیانە کرد کە پاڵپشتی حکومەت دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، هەروەها ئاماژەی بە پاڵپشتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق کرد و بە ئاماژەدان بەو پاڵپشتییەی حکومەت لە سەرکردە بازرگانییەکان لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ ئەمریکا وەریگرت، هەروەها داوای دامەزراندنی پڕۆژەی گرنگی لە قەزای تاجی کرد و جەختی لە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی لە تاجی و پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی کردەوە...